نووسینگه‌ی هونه‌ریی پێوه‌ند به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات و باكوری ئه‌فریقا، خاتوونه هونه‌رمه‌ندی فه‌له‌ستین- سووریایی نه‌سرین تافشی خه‌ڵات كرد و خهڵاتهكهیش به‌ناوی خاتوونه كۆچكردووی میسری سوعاد حوسنییه‌وه ئاماده كراوه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، خه‌ڵاتكردنی تافش به‌هۆی به‌شداربوونیه‌تی له زنجیره درامای "شوق" و به‌رهه‌مه‌كانی تری. خه‌ڵاته‌كه له هۆتێلێكی گه‌وره‌ی قاهیره له‌لایه‌ن خوشكه‌زایه‌كی سوعاد حوسنییه‌وه پێشكه‌ش به تافش كرا.
له‌وباره‌یه‌وه نه‌سرین تافش به میدیاكانی راگه‌یاند، بۆ من زۆر گرنگه خه‌ڵاتێك وه‌ربگرم تایبه‌ت بێت به ناوی سوعاد حوسنی كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری دنیای عه‌ره‌بییه.
دواتریش پێگه‌كه ئاماژه‌ی داوه كه نه‌سرین تافش بڕیاری داوه له ئێسته به‌دواوه له قاهیره نیشته‌جێ بێت، له‌و وڵاته‌دا خه‌ریكی كاره هونه‌رییه‌كانی ده‌بێت و به‌منزیكانه ده‌ست ده‌كات به وێنه‌گرتنی هه‌ندێك به‌رهه‌می هونه‌ری.
نه‌سرین تافش كه له ساڵی 1982 له دایك بووه، ئه‌كته‌ر و گۆرانبێژێكی فه‌له‌ستینییه و ته‌واوی ژیانی له سووریادا به‌سه‌ر بردووه. خاوه‌نی ده‌یان به‌رهه‌می هونه‌ریی بواره‌كانی نواندن و گۆرانییه.
ناوی راستینه‌ی خاتوونه ئه‌كته‌ری میسری سوعاد حوسنی، "سوعاد محه‌مه‌د مه‌حموود حوسنی ئه‌مین ئه‌لبابا"یه و له ساڵی 1943 له گه‌ڕه‌كی بولاق له شاری جیزه‌ی میسر له دایك بووه. به "سه‌ندرێلای شاشه‌ی عه‌ره‌بی" ده‌ناسرێته‌وه كه له منداڵییه‌وه خۆی له بواری نواندن و گۆرانی دۆزیوه‌ته‌وه و خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌مایی و تۆماركردنی چه‌ندان گۆرانییه. باوكی محه‌مه‌د ئه‌لبابا یه‌كێك له ناودارترین خۆشنووسه‌كانی میسر بووه. ئه‌و خاتوونه له 21/6/2001دا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی له‌نده‌ن كۆچی دوایی كردووه كه زۆرن ئه‌وانه‌ی پێیان وایه ئه‌و خاتوونه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی نه‌كردووه، به‌ڵكو هاتووه‌ته كوشتن، چونكه له‌ناو شوقه‌كه‌ی خۆی له به‌ریتانیا خۆی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام تا ئێسته دادگا ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه.