به به‌شداربوونى 18 وڵاتى عه‌ره‌بى و 25 رێكخراوى سه‌ربه‌خۆ، له ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه كۆنگره‌یه‌ك بۆ ده‌ستپاكى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له عێراق ده‌كرێت و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
سایتى
به‌غداد توده‌ى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له 15ى ئه‌م مانگه له به‌غدا كۆنگره‌یه‌ك بۆ ده‌ستپاكى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌به‌سترێت و كۆنگره‌كه‌ش دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
وه‌ك له هه‌واڵه‌كه هاتووه، ئه‌م كۆنگره‌یه به به‌شدارى 18 وڵاتى عه‌ره‌بى و 25 رێكخراوى سه‌ربه‌خۆى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و نوێنه‌رانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و شاره‌زایانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌به‌سترێت.
ئه‌م كۆنگره‌یه له لایه‌ن تۆڕى عه‌ره‌بى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌به‌سترێت، كه كۆنگره‌یى پێشترى له ساڵى 2016 له توونس بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵیش له به‌غدا ده‌بێت و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراقیش سه‌رۆكایه‌تیى تۆڕه‌كه ده‌كات.
وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆتای كۆنگره‌كه راگه‌یانراوێك بڵاوى بكرێته‌وه و ته‌واوى پێشنیاره‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بخرێنه‌ڕوو.
به پێى دوایین راپۆرتى رێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى، عێراق له‌سه‌ر له ریزى 180 ده‌وڵه‌تدا له ریزبه‌ندى 11دایه بۆ گه‌نده‌ڵى.