به‌هۆی ئه‌و وێنانه‌ی كه دوێنێ له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، داوا ده‌كرێت شاژنی سلێمانی ناسناوه‌كه‌ی لێ بسه‌نرێته‌وه و چیتر كه‌س به‌و ناوه نه‌یناسێت.
شێنێ هۆشیار ژنه مۆدێلی شاری سلێمانییه و به شاژنی سلێمانی له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناسراوه، دوێنێ هه‌ندێك وێنه‌ی نوێی له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه، كه كراسه‌كه‌ی به‌ری تا ڕاده‌یه‌كی جیاواز له ده‌ركه‌وتنه‌كانی پێشوی ڕووت بوو، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش له لایه‌ن هه‌وادارانییه‌وه داوا كرا چیتر به‌و ناسناوه نه‌ناسرێت و به شاژنی سلێمانی دانانێن، تا ئێسته‌ش به‌رده‌وام قسه‌ی جیاوازی له‌سه‌ر ده‌كرێت و پێیان وایه وێنه‌ی ورووژێنه‌ر به ناوی مۆدێله‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ئه‌م ده‌ركه‌وتنه‌ی شێنێ دوای ئه‌وه بوو كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ
شاباز زه‌مانی هونه‌رمه‌نددا كردبوو، ده‌مه‌قاڵێیه‌كی زۆریان بوو و به‌و هۆیه‌شه‌وه دووباره به ناو خه‌ڵكدا ناوی ده‌ركرد.
شێنێ له ساڵی 1994 له شاری سلێمانی له دایك بووه، به‌شی شێوه‌كاری له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان خه‌ریكی خوێندنه، ئێسته كاری فاشیۆن ده‌كات و توانیویه‌تی ناوبانگێكی باش په‌یدا بكات، ئه‌و ناسناوی شاژنی سلێمانی لێ نراوه، به‌ڵام هه‌وادارانی داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.