كۆمپانیای ئه‌پڵ وه‌ك به‌ڵێنی دابوو به به‌كارهێنه‌رانی له كۆتادا ئایفۆن هه‌شتی به‌ره‌نگی سوور خسته بازاڕه‌كانه‌وه، كه ئه‌مه‌ش وای كرد ئه‌م جۆره ئایفۆنه فرۆشی زۆر بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی داواكاری زۆری له‌سه‌ره.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌كات كه به ڕه‌نگێكی نوێ دروستی كردووه و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ئه‌پڵ له نۆی مانگی نیسانی ساڵی 2018 دا مۆبایلی ئایفۆن هه‌شت و هه‌شت پله‌سی به ره‌نگی سوور بڵاو كرده‌وه و خسته‌ییه بازاڕه‌كانه‌وه، كه ئه‌م جۆره ئایفۆنه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له بازاڕه‌كان به‌رده‌سته، چونكه به‌شێكی دیاریكراوی لێ دروست كردووه، خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ زیاتر روونكردنه‌وه‌ی داوه له‌باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی و ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌وادارانی ئایفۆن زۆر داواكارییان له‌سه‌ر ئه‌م ره‌نگه سووره هه‌بوو، بۆیه هه‌ستاین به دروستكردنی بۆ هه‌واداران، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌كه‌ی ئه‌م ئایفۆنه نوێیه‌ش روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن، نوێترین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ره‌نگه سووره ئه‌وه‌یه كه دژه سووتانه و نرخی ئایفۆن هەشتی بچووک بە 699 دۆلارە و نرخی ئایفۆن هەشت پڵەش بە 799 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، هه‌روه‌ها بریار وایه كه له داهاتوودا ئایفۆن Xیش به ره‌نگی سوور دروست بكه‌ن.