ئاوازدانه‌ری ناسراوی كورد "هه‌ڵكه‌وت زاهیر" له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام ڤیدیۆیه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ خانمه گۆرانیبێژێكی عه‌ره‌ب بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌كارێكى نوێ كردووه.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر له‌سه‌ر پارچه ڤیدیۆیه‌كه نووسیویه‌تی كه ئه‌م خانمه ده‌نگێكی نوێیه و به‌م زوانه كاری نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌و ناوی هونه‌رمه‌نده "نه‌جلا فه‌یلی"یه به زمانی عه‌ره‌بی گۆرانی ده‌ڵێت، ئه‌م خانمه‌یش ده‌بێته نوێترین به‌رهه‌می هه‌ڵكه‌وت زاهیر بۆ ناو هونه‌ری كوردی.
هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێ گرتووه كه ئه‌و خانمه هیچ جوانییه‌كی نییه و ته‌مه‌نێكی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆیه بۆ هونه‌ر ناشێت، جگه له‌وه بۆیان نووسیوه هونه‌ری كوردی پێویستی به ده‌نگێكی گه‌نجانه‌ی كوردییه نه‌ك ده‌نگێكی عه‌ره‌بی.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر، ئاوازدانه‌ری كورده، خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و خاوه‌نی سه‌تان ئاوازی گۆرانییه و زۆربه‌یان له‌لایه‌ن خانمه‌هه‌ونه‌رمه‌نده كورد و عه‌ره‌به‌كانه‌وه گوتراون.
پێشووتر به‌ڕێوبه‌ری كه‌ناڵه‌كانی كۆڕه‌ك تیڤی و كه‌ناڵ چوار بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له چه‌ند ساڵێك ڕاوێژكاری هونه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر بۆ یه‌كه‌م جار پێش چه‌ند ساڵێك وه‌ك تاكه ئاوازدانه‌ری كورد له فێستیڤاڵێكی موزیكی جیهانی كه له توركیا ئه‌نجام درا، خه‌ڵاتی باشترین ئاوازدانه‌ری ساڵی له‌سه‌ر ئاستی دنیا پێ به‌خشراوه، له‌وێشدا كه به پێی ڕێسای فێستیڤاڵه‌كه ئه‌لبوومێكی بۆ به‌رهه‌م دێنن، زاهیر ئه‌لبوومێكی ئاینی پێشكه‌ش كرد.