گۆرانیبێژی ده‌نگ خۆشی كورد (له‌نجه عه‌لی)، له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه، به‌وه‌یش هه‌وادارانی تووشی شۆك بوون، چونكه دوای ماوه‌یه‌كی زۆر جارێكى تر له‌نجه ده‌ركه‌وته‌وه.
خانمه گۆرانیبێژ له‌نجه عه‌لی له سه‌ر به‌رهه‌مه نوێیه‌كه كه به پارچه ڤیدیۆیه‌ك بڵاوى كردووه‌ته‌وه نووسیویه‌تی:" ئه‌مه نوێترین كاریه‌تی و پێشكه‌شی گوێگره‌كانمی ده‌كه‌م".
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه له‌نجه عه‌لی به‌نیازه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانی كوردستان بكاته‌وه له سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان كۆنسێرت ئه‌نجام بدات، ئه‌مه‌یش دوای داوكارییه‌كی زۆری هه‌وادارانی.
له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی ئه‌نجامدانی چه‌ندان نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌یان لێ گرت و ده‌ڵێن پێش نه‌شته‌رگه‌ری ڕووخساری جوانتر بووه، له دوای له ده‌ستدانی خوشكه‌كه‌ی، له‌نجه عه‌لی ده‌یه‌وێ ته‌واوی یادگاری و بیره‌وه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی بباته سه‌ر، ته‌نانه‌ت له ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌یه‌وێ ته‌واوی ڕوخساری له خوشكه‌كه‌ی بچێت.
له‌نجه عه‌لی، له بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی گه‌رمیانه و ئێسته دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیایه، پێش كاری هونه‌ری پیشه‌ی پارێزه‌ری ده‌كرد له‌و شاره‌ی ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هاوسه‌رگیری كردووه و له دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه.