جۆرج كلۆنی كه یه‌ك له ئه‌ستێره زۆر ناوداره‌كانی دنیای هۆڵیووده، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌مه‌ل عیلمه‌دین كه به‌ڕه‌گه‌ز لبنانییه، بۆ گۆڤارێكی به‌ریتانی باس له یه‌كه‌مین دیداریان ده‌كه‌ن و كه چۆن كه‌وتوونه‌ته داوی خۆشه‌ویستیی یه‌كتره‌وه.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی میسرییه و بایه‌خ به هه‌واڵی هونه‌ری و تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب و بیانی ده‌دات، رۆشنایی خستووه‌ته سه‌ر دیدارێك كه گۆڤارێكی به‌ریتانی له‌گه‌ڵ كلۆنی و ئه‌مه‌ل سازی داوه.
كلۆنی بۆ گۆڤاره‌كه‌ی گوتووه كه بۆ یه‌كه‌مین جار ئه‌مه‌لم له ده‌ریاچه‌ی كۆمۆ له ئیتالیا بینی، بێ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه تێكه‌ڵی بم، سه‌رسام بووم پێی، له‌لایه‌كه‌وه بۆ جوانییه‌كه‌ی، له‌لایه‌كی تریشه‌وه رۆژانه ده‌مبینی له كاره‌كانی خۆیدا كه پارێزه‌ره، چۆن كار ده‌كات و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه ده‌بات. بۆیه به‌لای منه‌وه كه‌سایه‌تیی مرۆڤ له كاره‌كه‌یدا ده‌رده‌كه‌وێت كه تا چه‌ند دڵسۆزه. بۆیه نه‌ك هه‌ر خۆشه‌ویستی، گه‌یشته ئاستێك كه بیر له هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ بكه‌مه‌وه.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئه‌مه‌ل عیلمه‌دین له‌باره‌ی خۆشه‌ویستیی جۆرج كلۆنی بۆ گۆڤاره‌كه گوتوویه‌تی، بینینم بۆ كلۆنی به‌و شێوه‌یه بوو كه كه‌سایه‌تییه‌كه له هه‌موو دنیادا شێوه‌ی نییه، سه‌رجه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی سروشتی بوون و زۆر به‌ئاسانی چووه ناو دڵه‌وه. بۆیه تووشی خۆشه‌ویستییه‌ك بووم كه هی ئه‌وه نه‌بوو بیری لێ بكه‌مه‌وه، راسته‌وخۆ بڕیارم دا.
زیاتر گوتی، تووشی خۆشه‌ویستییه‌ك بووم كه پێشتر به‌دوایدا نه‌كه‌وتبووم، به‌ڵكو له یه‌كه‌مین دیداردا خۆی خسته ناو دڵمه‌وه. ئه‌وكات ته‌مه‌نم 35 ساڵ بوو، بۆیه باشم ده‌زانی چۆن بیر بكه‌مه‌وه و بڕیار بده‌م. دواتریش به دروستكردنی خێزان، به‌رده‌وامیمان به خۆشه‌ویستییه‌كه دا.
جۆرج كلۆنی له ساڵی 1961 له ویلایه‌تی كنتاكی له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه. یه‌كێكه له ئه‌ستێره زۆر گه‌وره‌كانی هۆڵیوود كه زیاتر له 50 فیلم‌دا به‌شداری كردووه. تا ئێسته سێ خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆپ و دوو جاریش خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌رگرتووه. جیا له‌وه‌ی ئه‌كته‌ریكی دیاره، هاوكات به‌رهه‌مهێنه‌ره و له‌گه‌ڵیشیدا چالاكی مه‌ده‌نییه. هاوسه‌ره‌كه‌ی عه‌ره‌به و لبنانییه به‌ناوی ∀ئه‌مه‌ل عیلمه‌دین∀ و كوڕ و كچێكیان هه‌یه به‌ناوه‌كانی ∀ئه‌لیكسانده‌ر و ئیلا∀. باوكی ناوی نی‌ك كلۆنییه و دایكیشی ناوی نی‌نا بروس وارنه.