دووگیانی ئافرەتان لە 40 هەفتەدا ( هەفتەی سێیەم )

:: PM:04:41:27/11/2016 ‌

لە هەفتەی سێیەم كاتی دیاری كردنی ماوەی دووگیانی دەست پێ دەكات و پێویستە پزیشك ببینی.

دكتۆر گوڵاڵە محەمەد پسپۆڕی نەزۆكی و منداڵان لە ڕێگەی "وشە" هەفتەی سێیه‌م ڕوون دەكاتەوە دەڵێ، ماوەی سكپڕییەكە  لە هەفتەی سێیەمدا تازە دەستی پێ كردووە، لەم سەرەتای ئەم هەفتەیە بە ئافرەت دەگوترێ ئافرەتی سكپڕ.

هەروەها دەڵێ، پێویستە لەم هەفتەیەوە بە دواوە  ئافرەت گرنگی تەواوی بە تەندروستی خۆی بدات، ئەمەش بەو مانایە نایەت كە لە ژوورێك بمێنیتەوە و بەردەوام پشوو بدەیت، نەخێر پێویستە سەردانی دەرەوە بكەیت و هەوایەكی پاك هەڵمژیت بەتایبەت لە پارك و ئەو شوێنانەی هەوای پاكیان هەیە.

دكتۆر گوڵاڵە ئەوەش ڕوون دەكاتەوە، كە ئافرەت لەسەری پێویستە لەم هەفتەیە بە هەموو شێوەیەك خواردنی  خواردنە خێراكان و خواردنە لەقوتوونراوەكان دوور بكەوێتەوە، پێویستە خۆراكی تەندروست و زۆر كوڵێنراو بخوات، بۆ ئەوەی تەواو بە سوود و تەندروست بێ.

ئەو پزیشكە پسپۆرە لە ڕێی "وشە"ەوە بەردەوام دەبێ لە خستنەڕووی زنجیرە ئامۆژگارییەكانی بۆ ئافرەتان لە پرۆسەی سكپڕیدا و لە ئامۆژگارییەكانی داهاتوویدا باس لە نیشانەكانی سكپڕی و چۆنیەتیی زانینی دووگیانبوونی و وردەكارییەكانی دەدوێت.




وشە - رامیار جەواد