به هۆكارێكی نادیار و ڕوون نه‌كراوه، ژنه خزمه‌تكارێكی ماڵی سه‌رمایه‌دارێكی سعوودی ویستی خۆی بكوژێت و له سه‌ربان خۆی فڕێ بداته خواره‌وه.
له ناوچه‌ی قه‌سیم له سعوودیه، ژنێكی ئه‌فریقی كه وه‌ك خزمه‌تكار بۆ یه‌كێك له ماڵه سه‌رمایه‌داره‌كان كاری ده‌كرد، له سه‌ربانی ماڵه‌كه‌وه بینرا گوایه ده‌یویست خۆی بكوژێت و خۆی فڕێ بداته خواره‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌یده‌توانی بڕواته لای و ڕزگاری بكات، پۆلیس بانگ كران.
پۆلیسی ئه‌و وڵاته به قسه و ئامۆژگاری توانییان ژنه‌كه له خۆكوشتن په‌شیمان بكه‌نه‌وه، وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا دیاره دوای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵدانه‌ی پۆلیسه‌كان، ژنه‌كه پاشه‌كشه ده‌كات بۆ دواوه و خۆی فڕێ نادات.
ئه‌م ڤیدیۆیه‌ش ئاستی ڕازیبوونی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی له پۆلیسه‌كان به‌رز كرده‌وه، هه‌موو به خه‌مخۆری هاووڵاتی و نیشتمانیان دانان، ڤیدیۆكه‌ش له ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ئاشكرا بووه كه ژنه‌كه باری ته‌ندروستی و ده‌روونی ئێسته ته‌واو جێگیر بووه.