رووسیا حەلەب بۆردمان دەکات

:: PM:08:26:11/10/2016 ‌

ئەمڕۆ سێشەمم، فڕۆکە رووسیەکان دەستیان بە بۆردمان کردنەوەی شاری حەلەب کردەوە، لە ژیر دەستی چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆندان لە رۆژهەڵاتەوە، 40 کوژراو 65 برینداری لێکەوتۆتەوە، هەموویان منداڵن بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان.

بەڕێوەبەری ناوەندی شارستانی مەدەنی لە شاری حەلەب رایگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکان گەڕەکەکانی بستان قەسر و فردۆس و مەسیر و قەرتاجی و سالحین و هنانۆ و قازی و عەسکەریان بۆردمان کردووە ناوچەی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانن.

سەرچاوەیەک رایگەیاند، گروپە چەکدارەکانی سوپای ئازاد بۆ یەکەمجار کاسیحەی ئاشکراکردنی مینیان لە دەستدایەو و بەکاریدەهێنن و بۆ خۆیان دروستیان کردووە و لە شەڕی دژی داعش لە دەوروبەری حەلەب.


وشە/ میدیاکان، رێبین محەمەد



وشە - باز ئه‌حمه‌د