له دیمانه‌یه‌كى ده‌گمه‌ندا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنى فینله‌ندى فه‌تحوڵا گوله‌ن ده‌ڵێ، "توركیاى ئه‌ردۆغان وه‌ك ئه‌ڵمانیاى سه‌رده‌مى هیتله‌ر و عێراقى سه‌رده‌مى سه‌دام و لیبیاى سه‌رده‌مى قه‌زافییه".
له دیمانهیهگى ده‌گمه‌ن كه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكى فه‌رمى فینله‌ندا ئه‌نجامى داوه، رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌ب به‌شێكى وه‌رگێڕاوه، بانگخوازى تورك فه‌تحوڵا گوله‌ن باس له كوده‌تاكه‌ى ته‌مووزى ساڵى 2016ى توركیا ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه لێكۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌كه بكرێت.
له توركیا ده‌یان هه‌زار كه‌س به تۆمه‌تى كوده‌تاكه گیراون، گوایه پێوه‌ندیان به رێكخراوه‌كه‌ى فه‌تحوڵا گوله‌ن هه‌یه كه له كۆتای نه‌وه‌ته‌كانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژیت.
فه‌تحوڵا گوله‌ن له باره‌ى ئه‌و تۆمه‌تانه ده‌ڵێ، "ئایا تۆمارێكى ده‌نگى هه‌یه پێوه‌ندى به بابه‌ته‌كه هه‌بێت؟ ئایا كه‌سێك ده‌ركه‌وتووه بڵێت من داواى شتێكم لێ كردووه ئه‌نجام بدات".
دواتر باس له‌وه ده‌كات ئه‌ردۆغان هاوشێوه‌ى هیتله‌ر و سه‌دام و قه‌زافییه، ئه‌و ده‌ڵێ "توركیاى ئێسته به ئه‌ڵمانیاى سه‌رده‌مى هیتله‌ر ده‌چێت، ئه‌وكاتیش ئه‌و سته‌مكارییانه له ئه‌ڵمانیا رووی دا، له‌م ماوه‌یه‌ى دواییشدا له عێراق له سه‌رده‌مى سه‌دام حوسێن رووی دا، دواتریش له یه‌مه‌ن و له لیبیاش له سه‌رده‌مى قه‌زافى".