ئه‌كته‌ری ناسراوی شاری سلێمانی "هه‌ژان هێرش" وێنه‌یه‌كی نوێ و جیاوازی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام و سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه، له‌سه‌ر وێنه‌كه‌یدا په‌یامێك بۆ هه‌وادارانی و سه‌رجه‌م ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان ده‌نێرێت.
هه‌ژان له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسیویه‌تی: "سوپاس بۆ ئه‌و په‌یجانه‌ی به‌رده‌وام و هه‌واڵ و وێنه و پۆسته‌كانم بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، تكایه ئه‌دمین و په‌یجه به‌ڕێزه‌كان هه‌میشه په‌یامه‌كان وه‌ك خۆیان بڵاو بكه‌نه‌وه و تكا ده‌كه‌م به‌سه به‌راوردكردن، هه‌ر كه‌سێك خاوه‌نی كه‌سایه‌تی و تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی و كه‌س له كه‌س ناچێت، تكایه مه‌نووسن كامیان جوانتره ؟! كامیان سه‌ركه‌وتووتره؟، تكایه هه‌مووان پێكه‌وه ده‌توانین كاری باش بكه‌ین، به‌سه ناوزڕاندنی یه‌كتر و به‌راوردكردنی خۆمان به بیانییه‌كان كه به داخه‌وه هه‌میشه به چاوی ڕێزه‌وه سه‌یری هونه‌رمه‌نده بیانییه‌كان ده‌كه‌ین، ئازیزانم هه‌ریه‌ك له ئێمه با خۆمان بین، هه‌ست ده‌كه‌م جوانی كه‌سه‌كانیش ئێسته له یه‌كتر ده‌چێت كۆپییه! نا با خۆت بیت با كه‌سایه‌تی و تایبه‌تمه‌ندی و توانا و به‌هره‌كانمان جیاواز بێت، با پێكه‌وه كار بكه‌ین و یه‌كترمان خۆش بووێت.. تكایه به‌سه، ڕق به‌سه، ناوزڕاندنی یه‌كتر".
ئه‌م قسانه‌ی هه‌ژانیش دوای ئه‌وه دێت ماوه‌یه‌كه هێرشی توند ده‌كرێته سه‌ر ئه‌و ئه‌كته‌ره به‌هۆی وێنه و په‌یامه تونده‌كانی بۆ كه‌سانی نادیار ده‌ینێرێت.
هه‌ژان هێرش، یه‌كێكه له ژنه سه‌ركه‌وتووه‌كانی بواری دراما و پێشتریش له چه‌ندان كاری هونه‌ریدا كاری كردووه، ئێسته له به‌شی ڕاگه‌یاندن له زانكۆی سلێمانی یاریده‌ده‌ری توێژه‌ره و له‌گه‌ڵیدا خوێندكاری ماسته‌ره، ڕۆڵی سه‌ره‌كی له چه‌ندان درامادا بینیوه، ماوه‌یه‌ك پێشكه‌شكار بووه له كه‌ناڵی "كوردسات"، هاوسه‌ری پێشووی ده‌رهێنه‌ر و پێشكه‌شكار "ده‌روون گێژه‌ن" بووه، به‌هۆیی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنێكی هونه‌رمه‌ند له یه‌كتر جیابوونه‌وه، به پێی گوته‌ی میدیاكانی ئه‌وكات.
شایه‌نی باسه هه‌ژان پێشتر وه‌ك ئه‌كته‌ر و پێشكه‌شكار ده‌ركه‌وتووه و له ساڵی 2006 یه‌كه‌م كاری نواندنی ئه‌نجام دا كه بریتی بوو له به‌شداریكردن له درامای "گه‌ڕان به‌دوای سێبه‌ره‌كان".