ماوه‌یه‌كه ڤیدیۆی تارایه‌كی فڕیو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بووه‌ته‌وه كه بووه‌ته جێی باس و كه‌س له ڕاستی و دروستی هۆكاری فڕینه‌كه‌ی تێنه‌گه‌یشتووه.
له ڕاستیدا ئه‌م تارایه دووره له جادووه‌وه، كه‌چی ته‌واوی میدیاكان به جادووی چینی لێی تێگه‌یشتوون، پێیان وایه به جادوو ده‌جووڵێت، وه‌ك له ڤیدیۆكه‌شدا دیاره سه‌ره‌تا كه‌سێكی بووكه‌كه تاراكه ده‌جووڵێنێت و پێیان وایه ئه‌وه جادووگه‌ره‌كه‌یه.
راستییه‌كه‌ی ئه‌و تارایه به قه‌پاغێكی كاره‌بایی به‌ستراوه، ئه‌و كاته‌ی كه‌سێكی بووكه‌كه به ده‌ستێتی، ده‌یجووڵێنێت و تا لای سه‌ری بووكه‌كه‌ی ده‌فڕێنێت، كه نزیك بووه‌وه په‌نجه به دوگمه‌یه‌كدا ده‌نێت و قه‌پاغه‌كه‌ی لێ ده‌كاته‌وه، به‌مه‌ش تاراكه به‌سه‌ر سه‌ری بووكه‌كه‌دا شۆڕ ده‌بێته‌وه.
ڤیدیۆی ئه‌م تارایه كه له ئاهه‌نگه‌كانی شه‌نگه‌های له چین تۆمار كراوه، به ته‌واوی له‌ناو میدیاكاندا بڵاو بووه‌ته‌وه و تا ئێسته زیاتر له 12 ملیۆن جار بینراوه.
ڕێی تێده‌چێت ماوه‌یه‌كی تر له‌ناو كوردستان و دنیاشدا ببێته شتێكی مۆدێرن و باو، چونكه هه‌موو ساڵێك شتی تازه و نوێ بۆ بووك و ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری زیاد ده‌بێت و ئه‌مه‌ش نوێترین تازه‌گه‌ری ئه‌مساڵ بوو.