ڤیڤۆ كۆمپانیایه‌كی چینی به‌ناوبانگه له دنیادا كه ساڵانه مۆبایلی سه‌رنجڕاكێش و ناوازه ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه، له دوو نوێترین به‌رهه‌مه‌كانیدا هه‌ڵده‌ستێت به لاساییكردنه‌وه‌ی ئایفۆن X كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه به‌رهه‌م دێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین مۆبایلی كۆمپانیای ڤیڤۆ ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ڤیڤۆ له نوێترین به‌رهه‌میدا مۆبایلێكی نوێ ده‌خاته بازاڕه‌كانیه‌وه به ناوی "X21" ه‌وه، لێره‌دا ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه دووه‌مین مۆبایله كه له‌م كۆمپانیایه ده‌رده‌چێت و شێوه‌ی له IPhone X ده‌چێت، هه‌روه‌ها مۆبایله نوێیه‌ی ڤیڤۆ له دیزایندا وه‌ك IPhone Xه، ته‌نانه‌ت دیزاینی كامێراكه‌شی له IPhone X ده‌چێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی سه‌رسوڕمانه، ئه‌وه‌یه كه كۆمپانیای ئه‌پڵ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌رانبه‌ری به‌م لاساییكردنه‌وه نییه و به كارێكی ئاسایی ناوی بردووه، ئه‌مه‌ش كار ئاسانی بۆ كۆمپانیایه‌كه كردووه كه به‌رهه‌مه نوێكه‌ی به‌شێوازێكی ئازادانه بفرۆشێت.
هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه ده‌ڵێت، مۆبایله نوێكه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه پاترییه‌كی 3200 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 660، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 13 مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 20 مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 6.28 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1080 به 2280 پیكسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه چوار گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی له 64 گێگابایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 256 گێگابایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.1 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته 750 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.