سایتی "ریدیت"ى ئه‌مه‌ریكا، كۆمه‌ڵێك ئه‌كاونتى بلۆك كردووه، كه بره‌ویان به گرته‌یه‌كى ساخته‌ی سێكسى داوه، گوایه پاڵه‌وانه‌كه‌ى هیلارى كلنتنى وه‌زیرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بووه.
به پێى هه‌واڵێك كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له سایتى
"BBC" بڵاو كراوه‌ته‌وه، سایتى "ریدیت"ى ئه‌مه‌ریكى 944 ئه‌كاوتنى بلۆك كردووه، كه ڤیدیۆى سێكسى بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و یه‌كێك له ڤیدیۆكان گوایه هى هیلارى كلینتنى وه‌زیرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكایه.
به پێى هه‌واڵه‌كه‌ى "بى بى سى"، ئه‌م ڤیدیۆیه‌ى كلینتن ساخته‌یه و له‌لایه‌ن ئاژانسێكى رووسى دروست كراوه به ناوى "ئاژانسى توێژینه‌وه‌كانى ئینته‌رنێت".
جیا له‌مه‌یش پێنج سایتى تر‌ى پۆرنۆگرافى ئه‌م ڤیدیۆیه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك ژماره‌ى بینه‌ره‌كانى گه‌یشتووه‌ته 250 هه‌زار كه‌س، هه‌رچه‌نده ده‌رده‌كه‌وێت كه ساخته‌یه.
سایتى "ریدیت"ى ئه‌مه‌ریكا به پێى ریزبه‌ندى ئه‌لكسا پله‌ى چواره‌مى هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه، بۆیه دانانى هه‌ر شتێك له‌م سایته بینه‌رێكى زۆرى ده‌بێت.
هیلارى كلنتن هاوسه‌رى سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مه‌ریكا بیل كلنتنه و خۆشى ماوه‌یه‌كى زۆر پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ڕێوه ده‌برد و له ساڵى 2016 كاندیدى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌مه‌ریكا بوو، به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وت.