خانمه هونه‌رمه‌ندی لاوی كوردستان "لانه زه‌نگه‌نه" دوای دابڕانێكی زۆر له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی بڵاو كرده‌وه.
له دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه نوێیه‌كه‌ی "لانه زه‌نگه‌نه"، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت شێوازی ستایلی قژی گۆڕیوه و ئاماژی به‌وه داوه كه به‌هاتنه‌وه‌ی قژی جوانه‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌وادارانی وه‌سفی جوانییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
كچه كورد و خانمه گۆرانیبێژ لانه زه‌نگه‌نه كه خاوه‌ن چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌رییه، به كاری گۆرانی "چۆپییهكهت" له ته‌واوی كوردستان ناو بانگی بڵاو كرده‌وه.
لانه له دایكبووی شاری هه‌ولێره و باوكی كه‌ركووكییه، ده‌رچووی به‌شی گه‌شتوگوزار و هۆتێله، بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له بواری بزنس هه‌یه، له منداڵییه‌وه چووه‌ته هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ ماڵباته‌كه‌ی و ماوه‌ی چوار ساڵه كاری هونه‌ری ده‌كات و خاوه‌نی چوار كلیپه، هاوكات له ساڵی 2012 ده‌ست به كاری هونه‌ری ده‌كات، ئێسته خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی ده‌رهێنانه و ماوه‌ی ساڵێكه له كوردستان ده‌ژی.