خانمه گۆرانیبێژی ناوداری كورد "هێلی ڵۆڤ"، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام چه‌ند وێنه‌یه‌كی ناوازه‌ی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه بۆ یه‌كه‌م جاره به‌م شێوه‌یه ده‌ربكه‌وێت و بووه‌ته جێى باسى هه‌وادارانى.
هێلی لۆڤ خانمه گۆرانیبێژی ناسراوی باشووری كوردستان، یه‌كێك بووه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی پشتیوانی سه‌رخستی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی ده‌كرد.
هێلی لۆڤ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام توانجێكی زۆری بۆ هاتووه، چونكه وێنه‌یه‌كه‌ی ئه‌م جاره‌ی به‌جوانی ڕووخساری و وه‌ستانه ورووژێنهرهكهی هه‌مووانی سه‌رسام كردووه، هه‌وادارانی پێیان وایه له ستایل و جلوبه‌رگدا خۆی وه‌ك هاوشێوه‌ی كیم كارداشیان ده‌كات.
ھێلی ڵۆڤ ناوی ڕاسته‌قینه‌ی (ھێلین عه‌بدوڵا)یه له ساڵی 1988 له دایكبووه، خاوه‌نی چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێكه و به‌شداری دوو فیلمی سینه‌مایی كردووه. به ماوه‌یه‌كی كه‌م له ھه‌رێمی كوردستان و جیھانیشدا، ناوبانگی ھونه‌ری په‌یدا كرد، به یه‌كێك له 100 كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تییه‌كانی دنیا بۆ ساڵی 2015 ھه‌ڵبژێردرا. ئێسته خه‌ریكی كاری بازرگانییه و له پڕۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین سه‌نته‌ری جوانكاریی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردووه.