دوای ئه‌وه‌ی جارێكی تر نازناوی شاجوانی هه‌ولێر به خانمه عێراقییه‌كی دانیشتووی شاری هه‌ولێر به‌ناوی (ئایا زه‌یدان) به‌خشرایه‌وه، ئه‌ویش له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوێترین وێنه‌كانی بڵاو كرده‌وه، به‌مه‌یش تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به وێنه ورووژێنهركانی هه‌ژاند.
ئایا خانمێكی عێراقی نیشته‌جێی شاری هه‌ولێره و له ماوه‌ی ڕابردوودا وه‌ك شاجوانی هه‌ولێر دیاری كراوه، بۆ جارێكی تریش ئه‌و نازناوه‌ی پێ به‌خشرایه‌وه، ئه‌و پێشتر ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردبوو كه :"جوانییه‌كه‌م سرووشتییه و هیچ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی جوانكاریم نه‌كردووه".
هه‌موو جارێك به‌بڵاو كردنه‌وه‌ی نوێترین وێنه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بینه‌رێكی زۆری ده‌بێت و به‌شێكی له هه‌وادارنی پێیان وایه پێویسته سنوورێك دابنێت، چونكه ئه‌وه له‌گه‌ڵ نازناوه‌كه‌ی ناگونجێت، ئایایش له‌لای خۆیه‌وه زۆربه‌ی كات ده‌ڵێت "هیچ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی جوانكاریم نه‌كردووه، و ورووژێنه‌ری جه‌سته‌م سرووشتییه".
ئایا پێش ئه‌وه‌ی ببێت به شاجوانی هه‌ولێر وه‌ك مۆدێل ده‌ركه‌وتووه، ڕۆژانه له رێگه‌ی پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی وێنه و چالاكی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه، ئایه ته‌مه‌نی 23 ساڵه و ده‌رچووی هیچ به شێكی زانستی نییه.