خواردنی هێلكه ڕێگه‌یه‌كی باشه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڤیتامینه‌كان و ماده ئه‌ندامییه‌كان، هه‌روه‌ها وه‌ك خۆراك و پڕۆتین به‌كاردێت، زۆرێك له پسپۆڕان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێلكه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی خۆراكی به‌سوود و ته‌ندروست.
به‌ڵام زۆربه‌مان به‌هۆى ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى ساده هێلكه ئاماده ده‌كه‌ین هه‌ندێك جاریش له‌به‌ر بۆنه سارده‌كه‌ى، هه‌موو ڕێگه ته‌قلیدییه‌كانیش واى كردووه زۆربه‌مان ڕقمان له‌وه بێت كه هێلكه له ژه‌مى به‌یانیاندا بوونى هه‌بێت.
له خواره‌وه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار شێفێكى جه‌زائیرى جۆرێك له تێكه‌ڵه به‌هارتێك دروست ده‌كات كه ده‌توانێت وات لێبكات له دواى ئاماده‌كردنى هێلكه‌وڕۆنه‌كه‌دا پێیدا بكه‌یت، ئه‌مه‌یش بیروبۆچوونت به‌رانبه‌ر خواردنى هێلكه ده‌گۆڕێت به هۆى ئه‌وه‌ى تامێكى خۆش به هێلكه‌وڕۆنه‌كه ده‌به‌خشێت.
له نوێترین توێژینه‌وه كه له‌لایه‌ن پزیشكان و پسپۆرانی بواری خۆراكه‌وه ئه‌نجام دراوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه خواردنی هێلكه له ژه‌می به‌یانیاندا، چه‌ندان سوودی ده‌بێت بۆ جه‌سته و ده‌تپاریزێت له نه‌خۆشی، جگه له‌وه‌یش چالاكی مێشك زیاد ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی خۆراكی به‌سوود و ڤیتامینه جیاوازه‌كان، ئه‌وانیش: (خواردنی هێلكه كێش كه‌م ده‌كاته‌وه - هێلكه كۆنترۆڵی كۆلسترۆڵی خوێن ده‌كات).