به‌ ڤیدیۆ.. به ‌ڕێگه‌یه‌كى ئاسان به‌ تامترین كوله‌كه‌ به‌ ته‌حینه‌ ئاماده‌ بكه‌

:: AM:08:54:13/04/2018 ‌
كولەكە یەكێكە لەو ڕووەكانەی لە كۆنەوە مرۆڤ بۆ خواردن بەكاری هێناوە و  زۆر سوودی تەندروستی هەیە و پێویستە لە خواردنی رۆژانەدا هەبێت، زۆر باشە بۆ سیستەمی هەرس ئاستی كۆڵیسترۆڵ لە جەستە رێك دەخات.

هه‌روه‌ها كوله‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و سه‌وزانه‌ی كه‌ رێژه‌یه‌كی باش ماده‌ خۆراكییه‌كانی تێدایه‌ كه‌ زۆر به‌سووده‌ بۆ ته‌ندروستی جه‌سته‌ و پاراستنی له‌ زۆر نه‌خۆشی.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م خۆراكه‌ رێژه‌یه‌كی كه‌م كالۆری تێدایه‌، بۆی ده‌توانرێت‌ ‌سوودی لێ وه‌ربگیرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی چه‌وری جه‌سته‌ و هاوكاریمان بكات بۆ دابه‌زاندنی كێش، هه‌روه‌ها كوله‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و سه‌وزانه‌ی كه‌ زۆرترین ڕێژه‌ی دژه‌ ئۆكسانی تێدایه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ رێگه‌ ‌ده‌گرێت له‌ گه‌شه‌ی خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ و ناهێڵێت كه‌سه‌كه‌ تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بێت و سیسته‌مێكی به‌رگری به‌هێز بۆ كه‌سه‌كه‌ دابین ده‌كات.

هه‌روه‌ها خواردنێكى پیرۆزه‌ له‌لاى په‌یڕه‌وه‌انى ئاینى ئیسلام به‌هۆه‌ى ئه‌وه‌ى په‌یامبه‌رى ئیسلام "محه‌مه‌د عه‌بدوڵا" فه‌رمانى به‌ دواكه‌وتووانى ئاینه‌كه‌ى كردووه‌ كه‌ بیخۆن،‌ چونكه‌ ئه‌ویش حه‌زى پێیه‌تى و سوودى زۆرى هه‌یه‌.

له میسڕ كوله‌كه‌ زۆرترین داوكارى له‌سه‌ره‌، به‌تایبه‌ت جۆرێكى كوله‌كه‌ كه‌ به‌ كوله‌كه‌ به‌ ته‌حینه‌ ناسراوه‌، له‌ خواره‌وه‌دا به‌ شێوه‌یه‌كى خێرا و ئاسان فێركارى ئاماده‌كردنى ئه‌و خواردنه‌ دانراوه‌.

بیرت نه‌چێت ته‌نیا له‌ وڵاتى ئێمه‌ كوله‌كه‌ به‌ شێوه‌ى شله‌ ده‌خورێت، شێفه‌كانى دنیا به‌ پێى ستانداردی خۆراك ڕایان گه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ 55 جۆر ئاماده‌ ده‌كرێت بۆ خواردن و 11 جۆریشى به‌ شێوه‌ى شیرنه‌مه‌نى تێكه‌ڵ ده‌كرێت.



وشە - محەمەد میران