خواردنی برنج لە سەرانسەری دنیا یەكێكە لە خواردنە هەرە باوەكان و هەموو گەلانی دنیا بەگشتی هۆگری خواردنی برنجن بە ڕێژەی جیا جیا، هەرچەندە زۆربەی خەڵكی حەز بە برنج دەكەن، بەڵام برنج خواردنێكی تەندروست نییە، بەڵكو زۆر كێشەیش دروست دەكات و تووشی قەڵەوی و شەكرەتان دەكات.
ئێسته له سه‌رانسه‌رى دنیا ده‌نگۆى بوونى برنجى پلاستیكى له بازاڕه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه، پرسیاره‌كه لێره ئه‌وه‌یه ئێمه چۆن برنجى پلاستیكى له برنجى ڕاسته‌قینه جیا بكه‌ینه‌وه وه ئایه دەتوانرێ برنج به پلاستیكى دروست بكرێت؟.
له خواره‌وه‌دا به پێنج ڕێگاى ئاسان فێركارییه‌كى كورت له ڕێگهاى شێفێكى به‌ناوبانگى جه‌زائیرییه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه كه ئاماژه به‌وه ده‌كات چۆن برنجى پلاستیكى له برنجى ڕاسته‌قینه جیا بكرێته‌وه، بۆیه به جوانى سه‌رنجى بده و خۆت و ماڵه‌وه‌ت له‌و فێڵه‌ى بازرگانان بپارێزه، چونكه له داهاتوودا زیانى زۆرى بۆ ته‌ندروستیت ده‌بێت.
هه‌رێمی كوردستان مانگانه 20 هه‌زار تۆن برنج له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه بۆ خواردن به‌كار ده‌هێنرێت، به‌وه‌ش ساڵانه 240 هه‌زار تۆن برنج له كوردستاندا ده‌خورێت، له‌و بڕیه‌یش هه‌ندێكجار برنجى ساخته له ڕێگه‌ى هه‌ندێك كۆمپانیاه‌وه هاورده‌ى كوردستان كراوه و ده‌كرێت.