هونه‌رمه‌ندی لاوی كورد "هه‌ردی سه‌لامی"، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له كه‌ناڵی یوتیوبه‌كه‌ی نوێترین كلیپی به‌ناوی (چیم دیوه) بڵاو ده‌كاته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، گۆرانیی (چیم دیوه)ی هه‌ردی سه‌لامی له ئاوازی گۆرانیبێژی ناوداری عه‌ره‌بی (شاب خالید)وه وه‌ری گرتووه، ئه‌ویش له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام دانی پێدا ناوه.
گۆرانییه‌كه له تێكستی هه‌ردی سه‌لامی خۆیه‌تی و كاری موزیكیش له‌لایه‌ن ئه‌فشین شوكرییه‌وه كاری بۆ كراوه، هه‌روه‌ها عه‌لی شه‌ریف زاده كاری میكس و ماسته‌ری ئه‌نجام داوه.
كلیپه نوێیه‌كه‌ی هه‌ردی سه‌لامی ئه‌مجاره زۆر جیاوازه له كاره‌كانی پێشووی و هه‌رخۆشی تۆماری كلیپه‌كه‌ی كردووه و به‌شێوه‌ی سێڵفی به مۆبایل دیمه‌نه‌كانی گرتووه، هاوكات ئه‌م گۆرانییه به‌چه‌ند زمانێكی تر گوتراوه.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته هه‌ردوو گۆرانیبێژی كورد "نه‌ڤید زه‌ردی" و "هه‌ردی سه‌لامی" له ماوه‌ی ڕابردوودا گۆرانیی به ناوی (ئیشق)یان بڵاو كرده‌وه، زۆرترین ڕه‌خه‌یان ڕووبه‌ڕوو كرایه‌وه و تووشی كێشه‌ی یاساییش بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌یان كرد گوایه ئه‌وان ئاوازی ئه‌و گۆرانییه‌یان داناوه، به‌ڵام ده‌رچوو خاوه‌نه‌كه‌ی گۆرانیبێژێكی ئه‌رمه‌نییه.
دوای ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی یاسایی سوپه‌ر ساركۆ گۆرانیبێژی ناسراوی ئه‌رمه‌نی توانی گۆرانییه‌كه به‌و هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ڕه‌ش بكاته‌وه له یوتیوب، دوای ماوه‌یه‌ك گه‌یشته ڕێككه‌وتن، به‌ڵام نه‌یانتوانی كلیپ بۆ كاره‌كه‌یان بكه‌ن.
هه‌ردی سه‌لامی له ساڵی 1987 له دایك بووه، یه‌كێكه له ده‌رھێنه‌ره ناسراوه‌كانی كورد، ھه‌روه‌ھا كاری ده‌رھێنانی ڤیدیۆ كلیپی بۆ چه‌ندین گۆرانیبێژی كورد كردووه، ھه‌روه‌ھا خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌م و گۆرانییه.