ئه‌گه‌ر سیوچه‌كه‌ت لێ بزر بوو، سێڵفییه‌ك له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا بگره، خۆی ده‌رگه‌كانیت بۆ ده‌كاته‌وه. ئه‌وه ئه‌و داهێنانه نوێیه‌یه كه له داهاتوودا ده‌كه‌وێته نێو ئۆتۆمبێله‌وه.
كۆمپانیای "Jaguar Land Rover"ی به‌ریتانی، له‌ڕێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژییایه‌كی نوێوه كه هه‌ر به ناسینه‌وه‌ی ده‌موچاو، ده‌توانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكه‌یته‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه، بیرۆكه‌ی زیاتری به دوادا بێت و سه‌رنجی هه‌وادارانی سۆشیاڵ میدیا ڕا بكێشێت كه له ڕێگه‌ی سێڵفییه‌وه ئۆتۆمبێله‌كانیان بكه‌نه‌وه.
ئه‌و داهێنراوه نوێیه، ئه‌گه‌رچی هێشتا بڕیار نه‌دراوه كه‌ی ده‌كه‌وێته بازاڕه‌كانه‌وه، به‌ڵام مافی پاراستنه‌كه‌ی لای كۆمپانیای "جاگوار لاند ڕۆڤه‌ر"ه و ئه‌ویش هه‌تا خۆی یه‌كه‌مجار به‌كاری نه‌هێنێ، ڕێگه نادات هیچ كۆمپانیایه‌كی تر تاقی بكاته‌وه.
ته‌كنه‌لۆژیاكه بریتییه له دانانی كامێرایه له سه‌روو ده‌ستكی ده‌رگه‌ی ئۆتۆمبێل، هه‌ر به ناسینه‌وه‌ی ده‌موچاوی خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه، یه‌كسه‌ر ده‌كرێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی سوچت له‌گه‌ڵ خۆت هه‌ڵگرتبێت.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل