مه‌مله‌كه‌تێك له‌ژێر لم، تراژیدیای قۆناغی سێیه‌می تاوانی ئه‌نفال ده‌گێڕێته‌وه و مه‌زڵومی كورد و هۆڤێنێتی ڕژێمی به‌عس دێنێته به‌ر دیده‌مان، بۆ ئه‌و كاره‌یش هونه‌رمه‌ند "پشكۆ محه‌مه‌د" ماڵه‌كه‌ی خۆی كردووه‌ته شوێنی نمایشی تراژیدیای ئه‌نفال.
پشكۆ محه‌مه‌د، له‌باره‌ی ئه‌و كاره‌یه‌وه بۆ "وشه" گووتی، مه‌مله‌كه‌تێك له ژێر لم، ناوی پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ری ماكێته، كه وه‌ك هونه‌رمه‌ند و شانۆكارێك له باخچه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆمدا له شارۆكه‌ی كه‌لار دروستم كردووه و تراژیدیای ئه‌نفال و به‌تایبه‌ت قۆناغی سێیه‌می ئه‌نفاله‌كه‌ی ساڵی 1988 ده‌گێڕێته‌وه، ده‌مه‌وێ له‌ڕێگه‌ی هونه‌ره‌وه ئه‌و تراژیدیایه بۆ خه‌ڵك بگێڕمه‌وه.
شاكارهكه له‌سه‌ر سه‌كۆیه‌ك و به ڕووبه‌ری شه‌ش مه‌تر به بازنه‌یی دروستكراوه، كه ئاماژه‌یه به تۆپی زه‌وی، له ناوه‌ڕاستی شاكارهكهدا پردێكی ئاسنین هه‌یه كه زیلێكی سه‌ربازیی به‌سه‌ریدا ده‌ڕوات، پرده‌كه ئاماژه‌یه بۆ پردی یه‌رموك له نێوان شارۆكه‌ی كه‌لار و شاره‌دێی قۆره‌توو، كه (384 زیل و تراكتۆر و گازی ستهوستین) به‌سه‌ر ئه‌و پرده‌دا ڕۆشتوون و خه‌ڵكی گه‌رمیانیان ڕاگواستووه بۆ قه‌ڵاكه‌ی قۆره‌توو بۆ ئهنفالكردنیان.
له به‌شێكی تری شاكارهكه هه‌شت خانووی جیاواز هه‌یه و هه‌موو خاكه‌كه‌ی نهسرمه، كه گوزارشت له هه‌ر هه‌شت قۆناغه‌كه‌ی جینۆسایدی ئه‌نفال ده‌كات، له ده‌ڤه‌ری بادینانه‌وه تا گه‌رمیان، بووه.
هه‌ر له ناو شاكارهكهدا گه‌له حوشترێك هه‌ن و گوزارشت له حوشتره‌كانی خێزانی (عهبدعێشم) ده‌كه‌ن له شاری سه‌ماوه، كه نزیكبوون له قه‌ڵای نوگره‌سه‌لمانه‌وه، كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك یه‌كێك له ڕزگاربوانی ئه‌نفالیان به ناوی (ته‌یموور) له‌لای خۆیان داڵده‌دا و پاراستیان.
هه‌روه‌ها، كۆمه‌ڵێك شۆفڵ و حه‌فاره هه‌ن و گوزارشت له‌و حه‌فاره و شۆفڵانه ده‌كه‌ن كه به‌شداربوون له پرۆسه‌ی زینده‌به‌چاڵ كردن و ڕووخاندنی خانووی قوربانیانی ئه‌نفال به‌سه‌ریاندا، كه هه‌ندێكیان سه‌ربازیین و هه‌ندێكیشیان به زۆره‌ملێ ئه‌و كاره به شۆفێره‌كانیان كراوه، یه‌كێك له حهفارهكان كه له جۆری (كاوسكییه) شۆفێره‌كه‌ی له دوای به‌شداریكردنی له پرۆسه‌ی ئه‌نفال و بینینی ئه‌و كاره‌ساته به چاوی خۆی، ئێسته ئه‌قڵی له‌ده‌ستداوه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی