ماوه‌یه‌كه ده‌نگۆی وازهێنانی جوێل له پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌كه‌ی له كه‌ناڵی MBC بڵاو بووه‌ته‌وه، خه‌ڵكی بۆیان ده‌رنه‌كه‌وتووه كه تا چه‌ند ئه‌م هه‌واڵه ڕاسته و ده‌بێ جوێل بۆچی ئه‌و بڕیاره‌ی دابێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕ پێكراو له لایه‌ن گوته‌بێژێكی كه‌ناڵه‌كه‌وه به میدیاكانی ڕاگه‌یاندووه، له‌به‌ر بوونی چه‌ند كێشه‌یه‌كی تایبه‌تی له نێوان جوێل و كه‌ناڵی MBC، به‌م شێوه‌یه له یه‌كتری دابڕاون و هه‌واڵه‌كانی وازهێنانی جوێلیشی پشتڕاست كرده‌وه.
ئه‌و گوته‌بێژه ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه، كه جوێل ژنه پێشكه‌شكار و بازرگان و شاره‌زای مه‌كیاج، داوای له كه‌ناڵه‌كه كردووه له‌مه‌ودوا ته‌نیا ڕێكلام بۆ ماركه‌كه‌ی خۆی بكات، واته هیچ به‌رهه‌مێكی تر به‌كار نه‌هێنێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌ش له ڕووی ناوبانگ و سپۆنسه‌ره‌وه پێویستییه‌كی زۆری به ڕێكلامكردن بۆ ماركه جیهانییه‌كانی تر بوو، ئه‌م داوایه‌ی جوێلیان ڕه‌ت كرده‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش جوێل له به‌رده‌وامبوونی به‌رنامه‌كه‌ی وه‌ستا و ده‌ستی له كاركردن له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كه كێشایه‌وه.
به‌رنامه‌ی جوێل كه جوێلی ته‌مه‌ن 40 ساڵ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه له كه‌ناڵی MBC پێشكه‌شی ده‌كات، به‌رنامه‌یه‌كی بواری جوانكاری و ته‌ندروستییه و مافی به‌شداریكردنی بۆ هه‌موو تاكێك هه‌بووه، له لایه‌ن چه‌ندان پزیشك و پسپۆڕی شاره‌زاوه هه‌موو ئه‌و شتانه بۆ به‌شداربووان ئه‌نجام دراون كه ده‌بنه هۆی جوانكردنیان.