بەرشەلۆنە بەهۆی شكستەكەی رۆما زەرەری ماددی گەورەی كردووە
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەهۆی شكستەكەی بەرامبەر یانەی رۆمای ئیتاڵی تەنیا لە رووی ئەنجام و دەركردنیان لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا نەبووە، بەڵكو لە رووی ماددیشەوە گورزی كوشندەی بەركەوتووە.
هەفتەی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 8ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لەنێو یاریگەی ئۆڵەمپیكۆ بە 3 گۆڵی بێ وەڵام بەرامبەر یانەی رۆما دۆڕا و لە پاڵەوانیەتییەكە كرایە دەرەوە، هەرچەندە لە یاریی چووندا لەنێو یاریگەی كامپ نوو بە ئەنجامی 4-1 گۆڵ سەركەوتنی بەدەستهێنابوو.
رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد: یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی شكستەكەی بەرامبەر یانەی رۆما بڕی 15 ملیۆن یۆرۆی زەرەر كردووە.
یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی دەركردنی لە خولی پاڵەوانای ئەوروپا بێبەش بوو لە وەرگرتنی 5 ملیۆن یۆرۆ لەلایەن كۆمپانیای راكوتێنی ژاپۆنییەوە.
جگە لەوە یانەی بەرشەلۆنە بێبەش بوو لە وەرگرتنی 7.5 ملیۆن یۆرۆ كە لەلایەن یەكەتیی تۆپی پێی ئەوروپاوە ئامادەكراوە بۆ ئەو 4 یانەیەی دەگەنە قۆناغی پێش كۆتای خولی پاڵەوانانی ئەوروپا.
یانەكە هەروەها لەسەرجەم ئەو داهاتانە بێبەش بوو كە لە گەیشتن بە قۆناغی پێش كۆتایی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا دەستی دەكەوت لە بلیتی یاریگە و مافەكانی گواستنەوەی تەلەفزیۆن و داهاتەكانی تر كە بەلایەنی كەم نزیكەی 5 ملیۆن یۆرۆ دەبوو.
وشە -
ئامانج ئهكرهم