لوبلوبه كه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژ و نمایشكارێكی عه‌ره‌به و به هونه‌رمه‌ندی میسری هه‌ژمار ده‌كرێ، ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی خۆی له ئینسته‌گرام له‌سه‌ر ده‌ریا بڵاو كردووه‌ته‌وه و پێیان ده‌ڵێ "وێنه به‌هارییه‌كان"، ده‌یه‌وێ به هونه‌رمه‌نده گه‌نجه‌كان بڵێ، تا ئێسته‌ش كێبه‌ركێتان ده‌كه‌م.
پێگه‌ی "
ئیلاف" وێنه‌كانی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، بۆ ئه‌وه‌ی لوبلوبه وێنه به‌هارییه‌كانی بڵاو بكاته‌وه، چووه‌ته سه‌ر ده‌ریا و جلوبه‌رگێكی زۆر مۆدێرنی پۆشیوه و ده‌یه‌وێ وه‌ك گه‌نجێكی مۆدێرن ده‌ربكه‌وێ.
ئه‌و گوتوویه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نم 70 ساڵیی تێپه‌ڕ كردووه، به‌ڵام به سیما و جه‌سته و ته‌نانه‌ت بۆ كاری هونه‌ریش، كێبه‌ركێی گه‌نجه‌كان ده‌كه‌م.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه ته‌مه‌نی 36 ساڵ بووه كه تووشی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن بووه و تا ئێسته‌ش ئه‌و كێشه‌یه‌ی هه‌یه، بۆیه ناتوانێ ماوه‌یه‌كی زۆر به پێ بڕوات، له‌گه‌ڵیدا بایه‌خێكی زۆر تایبه‌تی به جه‌سته و سیما و دۆخی ته‌ندروستیی خۆی داوه.
لوبلوبه كه خاتوونه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژ و نمایشكارێكی عه‌ره‌به و له دنیای سینه‌مادا ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاره. ناوی راستینه‌ی "نینوشكا مانول كۆبلیان"ه. به‌ڕه‌گه‌ز سووریایییه و له ساڵی 1945 له شاری حه‌له‌ب له دایك بووه، به‌ڵام له منداڵییه‌وه له میسر نیشته‌جێ بووه و له‌و وڵاته‌دا ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه. وه‌ك سه‌ره‌تا به لاساییكردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان ده‌ستی پێ كردووه و به‌دوایدا خۆی له‌سه‌ر شانۆ و سینه‌مادا بینیوه‌ته‌وه، خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌مایییه و له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی هونه‌رمه‌ندا كۆن و گه‌وره‌كان كاری كردووه. تا ئێسته‌ش له‌كاری هونه‌ریدا كێبه‌ركێی گه‌نجه‌كان ده‌كات.