كچێكی منداڵی ڕووسی به جوانییه‌كه‌ی لیژنه‌ی دادوه‌رانی سه‌رسام كرد، توانی ببێته خاوه‌نی ناسناوی شاجوانی گه‌ردوون بۆ ساڵی 2018، به‌مه‌ش به ته‌واوی له‌ناو دنیادا ناسرا.
ڤایلوتا گولیكوڤا له شاری فلادیفوستۆكی ڕووسیا له دایك بووه، بۆ ساڵی 2018 به‌شداری له ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی گه‌ردوون له ناو منداڵاندا كرد، توانی به جوانییه‌كه‌ی سه‌رنجی دادوه‌ران و خه‌ڵك بۆ لای خۆی ڕاكێشێت و ببێته خاوه‌نی ناسناوه‌كه.
ئه‌م كچه له ته‌مه‌نێكی بچووكه‌وه خولیای كاری مۆدێل و نمایشكردنی هه‌بووه، وه‌ك دایكی بۆ میدیاكانی باس كردووه، له قوتابخانه‌ی ڕاهێنانی منداڵ بۆ نمایشكردنی جلوبه‌رگ ده‌خوێنێت و خه‌ونی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه گه‌وره‌بوو له نمایشه به‌ناوبانگه‌كاندا به‌شداری له نمایشی جلی برانده جیهانییه‌كان بكات.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له نێوان هه‌زار منداڵی 20 ده‌وڵه‌تی جیاوازدا ئه‌نجام درا، تێیدا ڤایلوتا ناسناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا و چه‌ندان خه‌ڵاتی جیاوازی وه‌رگرت، له نزیكترین كاتیش‌دا ئه‌و هه‌له‌ی بۆ ده‌ڕه‌خسێنن كه به‌شداری له نمایشی به‌ناوبانگی جلوبه‌ری هه‌فته‌ی پاریس‌دا بكات و له‌گه‌ڵ نمایشكاره به‌ناوبانگه‌كاندا ده‌ربكه‌وێت.