ژنێكی ئوسترالی له پێناو به‌ده‌ستهێنانی پێكێك شه‌راب، كچه‌كه‌ی خۆی به پیاوێكی قه‌ڵه‌وی نه‌ناسراو دا تا ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر، له كاتێكدا كچه‌كه‌ی بۆ گه‌شت و سه‌یران بردبوو بۆ ئه‌و ناوچه‌یه.
تابریز بتله‌ر ژنێكی ئوسترالییه، ساڵی 2006 "بیتا"ی كچی بۆ گه‌شتێكی كۆتای هه‌فته برده ناوچه‌ی بریسیانی ئوسترالیا، له‌وێ له یانه‌یه‌كی شه‌واندا كچه‌كه‌ی بۆ پێكێك شه‌راب فرۆشت و دایه ده‌ست پیاوێك ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر.
بیتا ئه‌و كاته منداڵ بوو، نه‌یتوانیبوو به‌رگری له خۆی بكات، دایكیشی له‌و كاته‌دا له ده‌ره‌وه‌ی ژووره‌كه خه‌ریكی خواردنه‌وه‌ی شه‌رابه‌كه‌ی و جگه‌ره‌كێشان بووه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه نه‌یتوانیوه هانا بۆ دایكیشی ببات.
دوای ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر كچه‌كه، دایكی چووه‌ته ژووره‌وه و وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ شتێك ڕووی نه‌دابێت هێناویه‌ته ماڵه‌وه.
ئه‌م كچه له بێ خه‌می دایكی سه‌ری سوڕ ماوه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كردووه و سزای چوار ساڵ زیندانی بۆ ده‌رچووه، له كاتی چاوپێكه‌وتنی بۆ میدیاكانیشدا، هه‌میشه باسی له‌وه كردووه كه دایكی زۆر خراپه و هی ئه‌وه نییه به دایكی خۆی بزانێت، بۆیه هیچ گوێی به‌وه نه‌داوه كه به گرتی داوه.