تۆمەتی ساختە دەخرێتە پاڵ تیروپشكی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا

:: PM:12:24:14/04/2018 ‌

تۆمەتی بەكارهێنانی ساختە دەخرێتە پاڵ یەكەتیی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) لە تیروپشكەكانی قۆناغی پێش كۆتای خولی پاڵەوانانی ئەوروپا كە دوێنێ هەینی لە شاری نیۆنی سویسڕا هاتە ئەنجامدان.

دوێنێ هەینی یوفا تیروپشكی بۆ یارییەكانی قۆناغی پێش كۆتای خولی پاڵەوانانی ئەوروپا ئەنجام دا و ئەنجامەكانیش بەمشێوەیە بوون: لێڤەرپوول (ئینگلیزی) – رۆما (ئیتاڵی) ، بایرن میونشن (ئەڵمانی) – ریال مەدرید (ئیسپانی).

رۆژنامەی (سەن)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: لەسەر تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی رەخنەیەكی توند لە ئەنجامی تیروپشكەكان گیرا و یوفایان بەوە تۆمەتبار كردووە لە تیروپشكەكەدا ساختەی ئەنجام دابێت.

هەوادارانی تۆپی پێیانوابوو ئەنجامی تیروپشكەكە هەمان ئەو ئەنجامە بوو كە چەند سەعاتێك پێش ئەنجامدانی تیروپشكەكە یانەی رۆما ئاشكرای كردبوو.

یانەی رۆما چەند سەعاتێك پێش ئەنجامدانی تیروپشكەكە بلیتی یاریی گەڕانەوەی خولەكەی  لە یاریی گەڕانەوەش لە رۆژی 2ی مانگی داهاتوو لەنێو یاریگەی ئۆڵەمپیكۆ خستبووە بازاڕەوە.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە: یانەی رۆما لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی چەند سەعاتێك پێش ئەنجامدانی تیروپشكەكە بلیتی یاریی گەڕانەوەی خستبووە بازاڕەوە و ئاشكراشی كردبوو كە یارییەكە لە رۆژی 2 مانگ ئەنجام دەدرێ.

یانەكە بە خێرایی هەوڵی دابوو هەڵەكە راست بكاتەوە و بڵاوكراوەكە لە ماڵپەڕەكەی بسڕێتەوە، بەڵام هەواڵەكە لەسەر تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی هەر بە خێرایی بڵاو ببووەوە و كار لە كار ترازابوو.






وشە - ئامانج ئه‌كره‌م