ئه‌نجێلینا جولی ئه‌كته‌ر و بیل گێتس بازرگانی ناودار، له ڕێی ڕێكخراوێكی جیهانییه‌وه، وه‌ك دیارترین و كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تییه‌كانی ساڵی 2018 هاتنه هه‌ڵبژاردن.
ڕێكخراوی بۆگۆفی جیهانی، له پڕۆژه‌یه‌كدا هه‌ستا به ده‌ستنیشانكردنی كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تی دنیا له نێوان ژنان و پیاواندا، تێیدا ئه‌نجێلینا جولی و بیل گێتس توانییان ببنه خاوه‌نی ناسناوه‌كه و وه‌ك كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تی ئه‌مساڵ بێنه هه‌ڵبژاردن.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، زیاتر له 37 هه‌زار كه‌سایه‌تی ناو 35 ده‌وڵه‌تی دنیا كاندید كرابوون، له ناویاندا ئه‌م دووانه توانییان ناسناوه‌كه به‌ده‌ست بهێنن.
له ڕیزی پیاواندا ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی توانییان تا دوا قۆناغی هه‌ڵبژاردنه‌كه بڕۆن و زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست بێنن، بریتی بوون له‌مانه، بیل گێتس، باراك ئۆباما، جاكی چان، شی جین بینگ، جاك ما، ڤلادیمێر پوتین، دالای لاما، ناریندرا مۆدی، ئه‌میتاب باجان و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.
هه‌روه‌ها ژنه‌كانیش بریتی بوون له ئه‌نجێلینا جولی، میشێل ئۆباما، ئۆپرا وینیفری، شاژنه ئێلیزابێپی دووه‌م، هیلاری كلینتن، ئێما واتسۆن، مه‌لاله یوسفزهی، ئه‌نجێلا مێركڵ، تایله‌ر سوێفت و مادۆنا.