له هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌دا كه خه‌ڵك له‌سه‌ر مه‌زاری مردوو و حه‌سه‌ن و حوسێن‌دا دایان نابوو، له لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه پاره بۆ خێزانه شه‌هیده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كۆ كرایه‌وه.
ساڵانه شیعه‌كانی عێراق به گشتی و ناوچه‌كانی كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف به تایبه‌تی، رێوڕه‌سمی له‌خۆدان و ئازاردانی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها پاره‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر گۆڕ و مه‌زاری مردووه‌كان داده‌نێن، به‌و هیوایه‌ی خێریان بۆ بنووسرێت كه ئه‌م چاكه‌یه به‌رانبه‌ر ئیمامی حه‌سه‌ن و حوسێن ده‌كه‌ن.
پاره‌كانیش هه‌ر ساڵه و بۆ مه‌به‌ستێك خه‌رج ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕ پێكراویان نییه كه پاره‌كه به دروستی به كه‌سی گونجاو ببه‌خشێت، به‌ڵام خه‌ڵك له به‌خشینی پاره‌كانیان بۆ سه‌ر گۆڕ و مه‌زاره‌كان ناوه‌ستن و به‌رده‌وام متمانه‌یان به‌م كاره‌یان هه‌یه و هیوای ڕازیبوونی گه‌وره‌كانیان ده‌خوازن.
له‌م گرته ڤیدیۆیه‌دا ماڵێك ده‌ركه‌وتوو كه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر پاره‌ی تێدا ڕژاوه له لایه‌ن هاووڵاتییه شیعه‌كانه‌وه، چه‌ندان پیاویش له ده‌وری پاره‌كه كۆ بوونه‌ته‌وه و ده‌یژمێرن و چاكی ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده ژماردنی پاره‌كه به شێوه‌یه‌كی یاسایی نییه و هیچ مه‌رجێكی باوه‌ڕ پێكراو له ژماره‌ی پاره‌كاندا نییه، چونكه ته‌نانه‌ت منداڵیش له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداره و پاره ده‌ژمێرێت، به‌ڵام پاره‌یه‌كی زۆر ڕژاوه و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ خێزانه شه‌هیده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دابه‌ش ده‌كه‌ن، به خێر و پاداشتی ئیمامی حه‌سه‌ن و حوسێنی داده‌نێن.