پێستی چه‌ور زۆر كێشه بۆ ئافره‌تان دروست ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌یان زۆرتر تووشی زیپكه‌ی ڕووخسار ده‌بن و هه‌وكردنی پێست و زۆر كێشه‌ی تر ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، له كاتی به‌كارهێنانی مه‌كیاج تووشی كێشه‌ی زۆر ده‌بن.
شاره‌زایانی جوانكاری ده‌ڵێن،
پێستی چه‌وریش ده‌توانرێ مه‌كیاجی بۆ بكرێ و گرفتیشی نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌مه به گرتنه‌به‌ری چه‌ند هه‌نگاوێكی پێویست دێته‌دی، گرنگترین شتیش پێویست بێ، بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی پێستیان چه‌وره بریتییه له پۆدره، جیا له‌وه‌یش به‌كارهێنانی ماسكی ڕووخسار زۆر گرنگ و كاریگه‌ره بۆ نه‌هێشتنی چه‌وری پێستی ڕووخسار و ڕزگاربوون له‌م كێشه‌یه، ده‌توانی ماسكێك له ئه‌ڤۆكادۆ و شۆفان و هه‌نگوین، یان لیمۆ و هه‌نگوین دروست بكه‌ی و شه‌وان له ڕووخساری بده‌یت، ئه‌مه شێداری ته‌واو به پێست ده‌به‌خشێ و چه‌وری كه‌م ده‌كاته‌وه و ڕه‌ونه‌ق و دره‌وشانه‌وه به پێست ده‌دات و وا ده‌كات به‌هۆی چه‌وری زۆری پێسته‌وه مهكیاجهكهتان تێك نه‌چێت.
ئه‌و دوو ماسكه ده‌توانن به‌كتریای زیانبه‌خشی سه‌ر پێستیش له‌ناو ببه‌ن و هه‌وكردن ناهێڵن و ڕێ له دروستبوونی زیپكه ده‌گرن و به ڕێژه‌یی و بێ ده‌ركه‌وتنی كاریگه‌ری خراپ چه‌وری پێست به ته‌واوی كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.