نایك كاله‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی به‌رهه‌م هێنا


كۆمپانیای به‌ناوبانگی نایك بۆ پێداویستییه‌ وه‌رزشییه‌كان ڕای گه‌یاند، كاله‌یه‌كی جیاوازی و نوێ به‌رهه‌م هێناوه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ئیشی پێ ده‌كرێت.

ماڵپه‌ڕی سپۆرت تیچ تایبه‌ت به‌ هه‌واڵه‌ وه‌رزشییه‌كان ڕای گه‌یاندووه‌، كه‌ ئه‌م كاله‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ی كۆمپانیای نایك به‌ وایه‌ری NFC ئه‌لیكترۆنی ده‌ور دراوه‌، له‌ ڕێیه‌وه‌ ده‌توانیت به‌ مۆبایل و ئایپاده‌كه‌تی كۆنێكت بكه‌یت و بیبه‌ستیت، ئه‌مه‌ش له‌ ڕێی به‌رنامه‌ی nikeplus ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌ ڕێی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌شه‌وه‌ ده‌توانی گوێ له‌ گۆرانی بگریت و بۆ مۆبایلی ئایفۆن ده‌كرێت به‌ Apple music بیبه‌ستیته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆ به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی نایك زۆر دڵخۆشكه‌ر بوو.

كاله‌كه‌ ئێسته‌ له‌ ڕێی به‌رنامه‌ی Nike SNKRS، له‌ نیویۆرك له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌سته‌، بڕیاره‌ له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا بۆ هه‌موو شار و ناوچه‌كانی تری ئه‌مه‌ریكا و دنیا بخرێته‌ به‌رده‌ست و به‌كارهێنه‌رانی ده‌ست به‌ سوودوه‌رگرتن لێی بكه‌ن.

نایك یه‌كێكه‌ له‌ ناودارترین كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی كاله‌ و جلوبه‌رگی وه‌رزشی، ساڵانه‌ به‌رهه‌می جیاواز و ناوازه‌ی تایبه‌ت به‌ وه‌رزش بڵاو ده‌كاته‌وه‌، خاوه‌نی چه‌ندان لقی گه‌وره‌یه‌ له‌ ته‌واوی دنیادا و به‌كارهێنه‌ری به‌رهه‌مه‌كانی له‌ ئاستێكی به‌رزدان.

سه‌رچاوه‌_ IKH



وشە - ڕێناس شابان


PM:04:02:14/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 131 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌