خانمه پێشكه‌شكاری پێشووی كه‌ناڵی NRT و بازرگانی ئێسته‌ی ناسراوی شاری سلێمانی (زرێبار هه‌ورامی)، نوێترین وێنه‌ی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی بڵاو کردەوە، ئەم خانمە سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه، به‌هۆى شیك پۆشییه‌كه‌ى.
زرێبار هه‌ورامی له لاپەڕەی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووکدا، نوێترین وێنه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و لە ناونیشانی وێنەکانیدا دەنووسێت "له گه‌شتێكى به‌هاره‌ى خۆشدا بوون، به‌جوانى كوردستان گوزه‌رمان كرد".
پێده‌چێت وێنه‌كانى له كاتى گه‌شتى خێزانى گرتبێت له یه‌كێك له سه‌یرانگاكانى كوردستان، هه‌وادارانى به‌هۆى جوانیه‌كه‌یه‌وه ستایشى ستایله نوێیه‌كه‌یان كردووه.
شایه‌نی باسه ئه‌م خانمه ماوه‌یه‌كی زۆره وازی له كاری ڕاگه‌یاندن هێناوه و خه‌ریكی كاری بازرگانییه، یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی دوورینی جلوبه‌رگی سه‌ربازی بوو و هاوكاری زۆری بۆ پێشمه‌رگه بردووه له ڕووی جلوبه‌رگه‌وه، زرێبار هه‌ورامی له ساڵی 1993 له قه‌ندیل له‌دایك بووه و وه‌ك بێژه‌ره‌ی هه‌واڵ له كه‌ناڵی NRT بۆیه‌كه‌م جار ده‌ركه‌وت، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م وازی له كاره‌كه‌ی هێناو به‌ره‌و كاری بازرگانی هه‌نگاوی نا، ئێسته وه‌ك خانمێكی بازرگان كار ده‌كات، زۆربه‌ی جار تانه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌ده‌ن به‌وه‌ی جوانییه‌كه‌ی به‌كار دێنێت بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه بازرگانییه‌كانی.