ریزبەندی ئێستای یانەكانی خولی ئیسپانیا

:: AM:09:03:15/04/2018 ‌

دوێنێ شەموو لە چوارچێوەی ركابەرییەكانی هەفتەی 32ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا 5 یاری هاتنە ئەنجامدان و گرینگترینیان یارییەكەی نێوان بەرشەلۆنە و ڤالێنسیا بوو.

یانەی بەرشەلۆنە دوێنێ شەموو لەنێو یاریگەی كامپ نوو بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لە یانەی ڤالێنسیای بردەوە و بەمەش ژمارەی خاڵەكانی كرد بە 82 و پێگەی خۆی لە پێشەنگی یانەكان قایمتر كرد، یانەی ڤالێنسیاش بە 65 خاڵ هەر لە ریزبەندی سێیەمی یانەكان مایەوە.

ئەنجامی یارییەكانی دوێنێ شەمووی گەڕی 32ی خولی ئیسپانیا بەمشێوەی خوارەوە بوون:-

ڤیاڕیال 2-2 سڤیلییە

بەرشەلۆنە 2-1 ڤالێنسیا

ریال سۆسیداد 1-0 لاس پاڵماس

لیگانیس 1-0 سێلتا فیگۆ

دیپۆرتیڤۆ لاكڕۆنیا 3-2 ئەتلەتیكۆ بیلباو

ئەمڕۆ یەكشەم ركابەرییەكانی هەفتەی 32ی خولی ئیسپانیا دێژەی دەبێت و ئەم یارییانەی خوارەوە بەڕێوە دەچن:-

سەعات 1ی دوای نیوەڕۆ / ئیبار – دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس

سەعات 5:15 / ئەتلەتیكۆ مەدرید – لیڤانتی

سەعات 7:30 / خیتافی – ئیسپانیۆڵ

سەعات 9:45 / مەلەگە – ریال مەدرید

ئێستا ریزبەندی یانەكانی خولی ئیسپانی دوای ئەنجامدانی بەشێك لە یارییەكانی هەفتەی 32 بەمشێوەی خوارەوەیە:-




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م