ژنان به گشتی ئاره‌زوویه‌كی زۆریان له مه‌كیاج هه‌یه، به تایبه‌ت ئه‌و ژنانه‌ی په‌ڵه یان نیشانه و زیپكه‌ی نامۆ به ڕووخساریانه‌وه‌یه، به‌رده‌وام حه‌ز ده‌كه‌ن مه‌كیاج بكه‌ن و بیشارنه‌وه.
ئه‌گه‌ر تۆش ده‌ته‌وێت به ڕێیه‌كی ئاسان ته‌واوی نیشانه‌كانی ڕووخسارت بشاریته‌وه و مه‌كیاجێكی ساف و ناسك بكه‌یت، ئه‌م هه‌نگاوانه جێبه‌جێ بكه:
_ سه‌ره‌تا له پاكی ڕووخسارت دڵنیا به، واته پێش مه‌كیاجكردن به سابوونێكی گونجاوی تایبه‌ت به جۆری پێستی ڕووخسارت، ده‌موچاوت بشۆ و به جوانی پاكی بكه‌وه.
_ پرایمه‌ر بده له ته‌واوی ڕووخسارت، به‌ڵام ئه‌و شوێنانه‌ی زیپكه و په‌ڵه‌ی تێدایه، چینی پرایمه‌ره‌كه‌ی زۆر لێ بده.
_ كۆنسیله‌ر بده له شوێنی په‌ڵه‌كان و بڵاوی بكه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر توانیت كۆنسیله‌ری گیراوه یان كرێمی به‌كار بهێنیت باشتره، چونكه كۆنسیله‌ری پاوده‌ر ڕووخسارت وشك ده‌رده‌خات، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر زانیت په‌ڵه و زیپكه‌كانت زۆر تۆخن، كۆنسیله‌ری سه‌وز بۆ ئه‌و شوێنانه به‌كار بێنه، دواتر كۆنسیله‌ری ڕه‌نگی پێستت.
_ فاونده‌یشنه‌كه‌ت بده له ته‌واوی ڕووخسارت و به جوانی بڵاوی بكه‌وه، تا به جوانی به هه‌موو ڕووخسارتدا بڵاو ده‌بێته‌وه و یه‌ك ڕه‌نگ ده‌گرێت.
_ هه‌ندێك جار ئه‌گه‌ر دوای فاونده‌یشنه‌كه چینێكی تریش كۆنسیله‌ری لێ بده‌یت، جوانتر به ڕووخسارتدا ده‌وه‌ستێت، به‌ڵام ته‌نیا بۆ شوێنه گرنگه‌كه‌كان، ده‌بێت وریا بیت زێده‌ڕۆیی له چینی دووه‌می كۆنسیله‌ره‌كه‌تدا نه‌كه‌یت.