گوته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێ: وه‌زاره‌تی دارایی هه‌ر داهاتێكی ده‌ست بكه‌وێت، به‌رده‌وام ده‌بێت له دابه‌شكردنی مووچه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندنه‌كانی گۆڕانه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه بڕیاری داوه مووچه‌ی دوو مانگی ئه‌مساڵی وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه و ناوخۆ و مووچه‌ی سێ مانگی ئه‌مساڵی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران پاشه‌كه‌وت بكرێت و تا مانگی شوباتی ساڵی داهاتووش، هیچ جۆره مووچه‌یه‌ك دابه‌ش ناكرێت.
دوابه‌داوی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه، سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی گوت: ئه‌و هه‌واڵه دووره له ڕاستی و هیچ بڕیارێكی له‌و جۆره نه‌دراوه، هه‌ر داهاتێك بكه‌وێته ده‌ست وه‌زاره‌تی دارایی، ڕاسته‌خۆ ده‌ست به پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه ده‌كاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، داهاته‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن له ڕێگه‌ی فرۆشتنی نه‌وت و داهاتی ناوخۆیه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، كە سبەی دووشەم و رۆژی سێشەم واتە 28 و 29ی ئەم مانگە مووچەی وەزارەتەكانی ناوخۆ و پلاندانان و سامانە سرووشتییەكان دابەش دەكرێت.