حزب و لایه‌نه‌كانى هه‌رێمی كوردستان نایشارنه‌وه كه به گه‌رموگوڕییه‌وه به‌شدارى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن كه بڕیاره له 12ی ئایار/مایۆی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت. به‌شێكیان ده‌ڵێن "ڕووداوه‌كانى كوردستان له چوار ساڵى راِبردوودا واى كردووه به‌رانبه‌ر په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌ڵبژاردن سارد بن".
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ په‌رله‌مانى عێراق، سه‌رجه‌م حزبه‌كانى هه‌رێم به گه‌رموگوڕییه‌وه به‌شدارى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست بێنن و باشترین كاندیده‌كانیان بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌ستنیشان كردووه، به‌ڵام خاوبوونه‌وه و ناكۆكیى زۆر له چوار ساڵى ڕابردوودا و په‌ككه‌وتنى په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ، ئه‌و حزبانه‌ى له په‌رله‌مانى كوردستان تۆراندووه و به‌و گهرموگوڕییهى بۆ په‌رله‌مانى به‌غدا هه‌یانه، بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌دى ناكرێت.
ڕێبوار كه‌ریم گوته‌بێژى لیستى هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى بۆ "وشه"ـى ڕوون كرده‌وه، په‌رله‌مانى عێراق بۆ كورد شوێنێكى گرنگه و ئه‌وه لایه‌نێكى ئه‌رێنییه كه حزبه كوردستانییه‌كان وا بكه‌ن خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر و كادرانیان ببه‌نه سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان و ڕێژه‌ى ده‌نگدان زۆر بێت.
له‌باره‌ی په‌رله‌مانى كوردستانیش گوتى، "ئێمه یه‌كه‌م ئه‌زموونمانه و هه‌ر به‌و گه‌رموگوڕییه‌وه بۆ په‌رله‌مانى كوردستان هه‌وڵ ده‌ده‌ین، به‌ڵام بێگومان هۆكار بۆ ساردبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان هه‌یه بۆ كوردستان، به‌تایبه‌ت نه‌مانى متمانه‌ى ده‌زگا یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان به‌هۆى ململانێكانه‌وه".
په‌رله‌مانى كوردستان دوو خولى گرێدانى بۆ خۆى درێژ كردووه‌ته‌وه و تا ئێسته دیار نییه كه هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه بچێت، چونكه به‌شێك له لایه‌نه‌كان به تایبه‌ت یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆسپه له به‌رده‌م دیاریكردنی كاتی هه‌ڵبژاردنی كوردستان.
مونیره عوسمان په‌رله‌مانتارى گۆڕان له كوردستان به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، له چوار ساڵى ڕابردوودا ته‌واوى ده‌زگا یاسایییه‌كانى هه‌رێم كه‌وتنه دۆخی بێ متمانه‌یى خه‌ڵك و حزبه‌كانه‌وه، ئه‌وه‌ش ساردبوونه‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان دروست كردووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه "ڕووداوه‌كانى چوار ساڵى ڕابردوو، بێ ئومێدى له چاكسازى و باشتركردنى حكومڕانى لاى خه‌ڵك و لایه‌نه‌كان دروست كردووه، به‌ڵام وه‌ك بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به گرنگییه‌وه سه‌یرى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ین و به گرنگیشه‌وه به‌شدارى ده‌كه‌ین."
له هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوودا گه‌رموگوڕییه‌كى زۆر به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه دیار بوو و چه‌ند مانگێك پێش هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كارى و بانگه‌شه‌ى پێشوه‌خته هه‌ستى پێ ده‌كرا، به‌ڵام وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ى هه‌رێم ساردوسڕى پێوه دیار بێت.
محه‌مه‌د عه‌لى گوته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان، ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت كه پارتى وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو گرنگى به هه‌ڵبژاردنى داهاتووی په‌رله‌مانى كوردستان ده‌دات و ده‌یانه‌وێت ببنه‌وه به زۆرینه.
ئه‌و بۆ "وشه" گوتى، "خه‌ڵك به گه‌رموگوڕییه‌وه سه‌رقاڵى بایۆمه‌ترى ده‌نگدانن و به‌و گهرمییهشهوه ده‌چنه سه‌ر سندووقى ده‌نگدان". ئه‌وه‌ش به‌گوته‌ی محه‌مه‌د عه‌لی "ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه متمانه به په‌رله‌مان له‌ق نه‌بووه، حزبه‌كانیش هه‌موویان له ئاماده‌كاریدان بۆ هه‌ڵبژاردنی كوردستان".
به‌پێى ئامارى نوێى بایۆمه‌ترى هه‌رێم، له كۆى زیاتر له سێ ملیۆن و 500 هه‌زار ده‌نگده‌رى هه‌رێم، سه‌رووی دوو ملیۆن كه‌س بایۆمه‌ترى ده‌نگدانیان پڕ كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌شدارى كاراى خه‌ڵك لێك ده‌درێته‌وه.
سالار مه‌حموود په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى كوردستان بۆ "وشه" گوتى، "له ماوه‌ى چوار ساڵى ڕابردوودا په‌رله‌مانى كرودستان نه‌یتوانیوه ئه‌ركه یاسایییه‌كانى به ته‌واوى جێبه‌جێ بكات، ئه‌وه‌ش واى كردووه متمانه به په‌رله‌مان لاى خه‌ڵك و حزبیش لاواز بێت".
مه‌حموود پێی وایه كه لاوازبوونى متمانه به په‌رله‌مانى كوردستان زیانى زۆر له ئاینده‌ى سیاسى ئه‌م وڵاته ده‌دات، چونكه وه‌ك ئه‌و رای ده‌گه‌یه‌نێت، "به‌شداریی خه‌ڵك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ش وا ده‌كات هه‌میشه یه‌ك جۆر تایپى سیاسى باڵاده‌ست بێت."
وشه/ سلێمانى- هه‌ستى كه‌مال