ژنێكی گه‌نجی دانیشتووی جۆرجیا، ماوه‌ی سێ ساڵه خۆی له هه‌موو جۆره جیاوازه‌كانی پێڵاو به‌دوور گرتووه و بۆ تاقیكردنه‌وه‌ش له‌پێی نه‌كردووه.
كاساندرا سمپ ته‌مه‌ن 20 ساڵ، ژنێكی خه‌ڵكی ماكۆنی جۆرجیایه، له پێناو پاراستنی متمانه و باوه‌ڕبه‌خۆبوونی، ماوه‌ی سێ ساڵه هیچ جۆره پێڵاوێكی له پێ نه‌كردووه و به‌رده‌وام به پێی په‌تی ده‌سووڕێته‌وه.
سه‌ره‌تا كاتێك ساڵی 2015 خوێندنی ناوه‌ندی ته‌واو كرد، بڕیاری دا به یه‌كجاری خۆی له پێڵاوی بن به‌رز و جۆری نامۆ ڕزگارت بكات، بۆیه ته‌نیا پێڵاوی فلات و پاته‌ی له پێ ده‌كرد.
دواتر ورده ورده به یه‌كجاری وازی له هه‌موو جۆره پێڵاوێك هێنا، به میدیاكانیشی گوتووه كه له‌وه‌ته‌ی پێڵاو له‌پێ ناكات، زۆر ئاسووده‌یه و قاچی زۆر زیاتر له جاران پشوو ده‌دات، هه‌روه‌ها پێی وایه كه به‌م شێوه‌یه ده‌توانێت متمانه به‌خۆبوونی بسه‌لمێنێت و خۆی به شتێكی ڕۆتینه‌وه نابه‌ستێته‌وه.
سه‌ره‌تا قاچی چونكه فێر نه‌بووبوو، برین و ئازاری بۆ دروست ده‌كرد، به‌ڵام ئێسته زۆر به ئاسووده‌یی ده‌ڕوات و به‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیییه‌وه بۆ هه‌موو جێیه‌ك وه‌ك سه‌ر ده‌ریا به پێی په‌تی ده‌ڕوات.
ئاشكرایه كه كاساندرا له‌م ڕووه‌وه زۆر تووشی كێشه بووه، له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه گاڵته‌ی پێ كراوه و سووكایه‌تی به كاره‌كه‌ی كراوه، ته‌نانه‌ت له زۆربه‌ی ئاهه‌نگ و شوێنه فه‌رمییه‌كان كراوه‌ته ده‌ره‌وه و پێیان وابووه ڕێزی ئه‌ته‌كێتی شوێنه‌كه‌ی نه‌گرتووه.