په‌یكه‌رێكی گه‌وره‌ بۆ ماركس دروست ده‌كرێت


له‌ چیندا په‌یكه‌رێكی گه‌وره‌ بۆ كارڵ ماركس دروست كراوه‌ كه‌ به‌ باوك و دامه‌زرێنه‌ری شیوعیه‌ت له‌ دنیادا هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆ شاره‌كه‌ی خۆی له‌ ئه‌ڵمانیا هاتووه‌ته‌ ناردن و له‌وێ دانراوه‌. ئاژانسی "رۆیته‌رز" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی داوه‌، ئه‌ڵمانیا و به‌رپرسانی شاره‌كه‌ "تریر" كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشووری ئه‌ڵمانیا، ره‌زامه‌ند بوون كه‌ ئه‌و په‌یكه‌ره‌ بڕۆنزییه‌ له‌ شاره‌كه‌ دابنرێت. بێ ئه‌وه‌ی ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌ ناوی په‌یكه‌رسازه‌كه‌ بكات.

زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه‌، دروستكردنی ئه‌و په‌یكه‌ره‌ به‌هۆی 200 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی ماركسه‌ كه‌ له‌ پێنجی مانگی ئایار له‌ دایك بووه‌ و هه‌ر له‌و رۆژه‌دا په‌رده‌ی له‌سه‌ر لابرا. كێشی په‌یكه‌ره‌ سێ تۆنه‌ و به‌رزیی پێنج مه‌تره‌. له‌و په‌یكه‌ره‌ ماركس به‌ پێوه‌ وه‌ستاوه‌ و كتێبێكی له‌ ده‌ستدایه‌.

دواتریش ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی داوه‌ كه‌ ئه‌نجوومه‌نی شاری تریر بۆ ره‌زامه‌ندبوون له‌سه‌ر دانانی ئه‌و په‌یكه‌ره‌ له‌ شاره‌كه‌، ده‌نگی 42 ئه‌ندامی به‌ده‌ست هێنا. 



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د


AM:10:57:15/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 161 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌