به گشتی گومانكردن و بێ متمانه‌یی له نێوان هاوسه‌ره‌كاندا هه‌یه، بوونی ئه‌مه‌ش له یه‌كێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به یه‌كجاری ڕزگارت بێت و ئه‌وه‌نده له دوودڵیدا نه‌ژی، ده‌بێت چه‌ند هه‌نگاوێك جێبه‌جێ بكه‌یت.
گومان و بێ متمانه‌ییت به هاوبه‌شی ژیانت، به دڵنیایییه‌وه ژیانت لێ تاڵ ده‌كات و له ترس‌دا ده‌تهێنێ و ده‌تبا، پێت وایه به‌رده‌وام ئه‌و كه‌سه بۆی بگونجێت ناپاكیت به‌رانبه‌ر ده‌كات و خراپه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ژیانت ئاسووده‌یی لێ ببڕێت و تووشی چه‌ندان نه‌خۆشی و حاڵه‌تی ناسروشتی ده‌روونی بیت.
بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و گومانه نامۆیه‌ش پێویسته ئه‌م هه‌نگاوانه جێبه‌جێ بكه‌یت:
_ گومانه‌كه‌ت له ناخی خۆت مه‌هێڵه‌وه، له چ شتێك دڵنیا نه‌بوویت پێی بڵێ و له‌گه‌ڵیدا به ڕاشكاوی قسه بكه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر هۆكاری گومانه‌كه‌ت ئه‌وه‌بوو كه وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كانت ناداته‌وه، زۆر له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ده‌ڕواته ده‌ره‌وه یان له ڕووی ڕۆمانسییه‌وه وه‌ك جاران نه‌ماوه، پێی بڵێ و با هۆكاره‌كه‌یت بۆ ڕوون بكاته‌وه باشتره له‌وه‌ی له خۆته‌وه خۆت تووشی گومان و نائارامی بكه‌یت.
_ زۆربه‌ی گله‌یی و گومانی هاوسه‌ران به‌هۆی ئه‌وه‌وه ڕوو ده‌ده‌ن كه پێیان وایه هاوژینه‌كه‌ی كاتێكی زۆرتر له‌وه‌ی پێویستیه‌تی له دووری ئه‌م خه‌رجی ده‌كات، جا له‌به‌ر ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بیت كه ئه‌و كاته‌ی له تۆ دووره گرنگه یان به مه‌به‌ست وا لێت دوور ده‌كه‌وێته‌وه، له‌و كاتانه‌ی له ماڵه‌وه‌ن گرنگی پێ بده، مۆبایله‌كه‌ت دانێ و له‌گه‌ڵی به و قسه‌ی بۆ بكه و وه‌ك دوو هاوسه‌ری خۆشبه‌خت ڕه‌فتار بكه، بێگومان ئه‌گه‌ر هیچ شتێك لێره‌دا شایانی ئه‌وه نه‌بێت متمانه‌ی پێ نه‌كه‌یت، ئه‌ویش دێته لات وبه گرنگی پێدانه‌كه‌ت خۆشحاڵ ده‌بێت.
_ كاتێك گومانێكی وات لا دروست ده‌بێت، هه‌رگیز لۆمه‌ی خۆت مه‌كه، به‌ڵكو له‌م كاتانه‌دا زیاتر گرنگی به‌خۆت بده و خۆت به پاكی، جوانی و بۆنخۆشی ڕاگره، بۆ ئه‌وه‌ی هاوژینه‌كه‌ت هه‌ست به‌وه بكات كه چه‌نده به‌هێزیت و له هه‌موو كاته‌كاندا توانای ڕاگرتنی سروشتی خۆتت هه‌یه، به‌مه‌ش زیاتر لای خۆشه‌ویست ده‌بیت و گومانه‌كان له مێشكت ده‌سڕێته‌وه.