ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی چینی ڕای گه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی چینی، ناچار بوو له شاری ژینگژۆی چین بوه‌ستێت دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له گه‌شتیاران به پێنووسێك هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه.
ئاژانسی
رۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌كی كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كه كه له ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕاگه‌یاند كه سه‌رنشینێكی گه‌شتی Air China Flight 1350 بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، له ژێر په‌ستان هه‌وڵی داوه خزمه‌تگوزاری ناو فڕۆكه به‌هۆی پێنووسێكهوه بێزار بكات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه‌س زیانی به‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر نه‌دراوه.
فڕۆكه‌كه سه‌عات 8:40 خوله‌كی به‌یانی له شاری چانگشا پایته‌ختی هه‌رێمی باشووری هونان فڕیوه، بڕیار بوو سه‌عات 11 بگاته فڕۆكه‌خانه‌ی په‌كینی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ناو فڕۆكه‌كه‌وه ناچار كراوه له فڕۆكه‌خانه‌ی ژینگژۆوی ناوه‌ڕاستی چین سه‌عات 9:59 خوله‌كی به‌یانی دابه‌زیوه.
كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی چینی له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تر ڕای گه‌یاندووه كه دابه‌زینی فڕۆكه‌كه به‌هۆی پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی گه‌شتیاران بووه و پۆلیس و حكوومه‌تی چین لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌كه‌ن.