ده‌سته‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ویلایه‌ته یكگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، جۆرێكی تایبه‌تی ئایفۆن ئێكسی زێڕی بڵاو كرده‌وه كه به فه‌رمی له بازاڕه‌كان نه‌خراوه‌ته ڕوو، به‌ڵكو به‌شێوه‌ی تایبه‌ت دروست كراوه.
ده‌سته‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه، كه مافی خاوه‌نداریه‌تی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئایفۆنه‌ی هه‌یه، چونكه به فه‌رمی مۆڵه‌تی بۆ وه‌رنه‌گیراوه و نه‌خراوه‌ته بازاڕه‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ كه وێنه‌یه‌كی ئه‌و ئایفۆنه زێڕییه له میدیاكان بڵاو كرایه‌وه.
ئایفۆنی زێڕی له مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری ڕابردوو خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام به فه‌رمی نه‌خراوه‌ته بازاڕه‌كانه‌وه، میدیاكانی ته‌كنه‌لۆجیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه هۆكاری نه‌خستنه‌بازاڕی ئه‌و ئایفۆنه بۆ دوو خاڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، یان ئه‌وه‌تا ئه‌پڵ ویستوویه‌تی دواتر بیخاته بازاڕ، یانیش پاشه‌كشه‌ی كردووه له به‌رهه‌مهێنانی مۆبایله پێشكه‌وتووه‌كان و ترساوه له خستنه‌ڕووی ئه‌و جۆره‌ی ئایفۆن، زیانی زۆر بكات.
ئایفۆن ئێكس یان 10 له مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری ساڵی 2017 خرایه بازاڕه‌وه و باشترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵی تێدا به‌كار هاتووه، به‌هۆی گرانی نرخه‌كه‌ی له زۆر وڵاتان كڕیارانی كه‌م بووه و به‌وشێوه‌یه نه‌بووه كه كۆمپانیاكه پێشبینی ده‌كرد.