ئینسایكلۆپیدیای دهۆك ڕاپۆرتێكی هه‌فته‌نامه‌ی "وشه"ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و به‌گرنگییه‌وه باس له بایه‌خپێدانی هه‌فته‌نامه‌ی "وشه" به ئینسایكلۆپیدیاكه و بواری فه‌رهه‌نگی له دهۆك و كوردستان ده‌دات.
موسه‌ده‌ق تۆڤی سه‌رنووسه‌ری گشتی ئینسایكلۆپیدیای پارێزگای دهۆك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، په‌یامنێری "وشه" له سنووری پارێزگای دهۆك پێنج مانگ پێش ئێسته ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر كۆتاهاتنی ئینسایكلۆپیدیای دهۆك دروست كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كه به تێروته‌سه‌لی و ڕێكوپێكی به‌رهه‌م هێنرا و بڵاو كرایه‌وه، له لاپه‌ڕه‌یه‌كی ئینسایكلۆپیدیاكه بڵاومان كردووه‌ته‌وه.
زیاتر گوتی، ئینسایكلۆپیدیای پارێزگای دهۆك ڕێنیشانده‌ر و پێناسی پارێزگای دهۆكه و ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م و كۆتای ده‌سكه‌وتنی زانیاری له هه‌موو ڕووێكی پارێزگای دهۆك به‌تایبه‌تی له ڕووی جیۆگرافیا، گه‌شتیاری، مێژوو، كولتووری و شارستانی كۆن و نوێ و چه‌ندان بواری تر. باس له هه‌موو ناوچه و شار و شاره‌دێ و گوند و كۆمه‌ڵگاكانی پارێزگای دهۆك ده‌كات.
ئینسایكلۆپیدیای پارێزگای دهۆك به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری پارێزگای دهۆكه و بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كاری تێدا كراوه، له نۆ به‌رگ و پێنج هه‌زار لاپه‌ڕه پێك دێ، ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو له ڕێوڕه‌سمێكدا بڵاو كرایه‌وه.
ڕاپۆرته‌كه‌ی "وشه" له لاپه‌ڕه‌ی 573ی به‌رگی نۆیه‌م بڵاو كراوه‌ته‌وه و به بایه‌خه‌وه لاپه‌ڕه‌كه‌ی هه‌فته‌نامه‌ی "وشه" له ئینسایكلۆپیدیاكه دراوه و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
دهۆك/نه‌وزاد هلۆری.