فڕۆكه جه‌نگییه‌كیانى توركیا به چڕى بنكه و باره‌گاكانى په‌كه‌كه له بنارى قه‌ندیلیان بۆردومان كرد و به‌سه‌ر ئاسمانى سیده‌كانیش سوڕانه‌وه.
سامان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى وه‌رتێ به وه‌كاله‌ت به "وشه"ى راگه‌یاند: سه‌عات نۆى ئه‌مشه‌و، چوار فڕۆكه‌ى جه‌نگیی توركیا به مه‌به‌ستى لێدانى مۆڵگه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) بۆردومانى گوند و ئاواییه‌كانى بنارى قه‌ندیل و بنارى چیاى كارۆخ و دۆڵى شاوڵێی نێوان شاره‌دێى سه‌ركه‌پكان و شاره‌دێى وه‌رتێ سه‌ر به شارۆكه‌ى ره‌واندز بۆردومان كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى وه‌رتێ زیاتر گوتى: بۆردومانه‌كه به‌هۆى هه‌بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه زیاتر گوندى بۆ "كریكسان"ى گرته‌وه له سنوورى شاره‌دێى وه‌رتێ، بۆردومانه‌كه‌ش زیانى گیانى به‌دوواوه نه‌بووه، به‌ڵام بێ گومان به‌هۆى بۆردومانه كه زیانى زۆرى ماڵیى به‌ر ژینگه‌ى ده‌ڤه‌ره‌كه كه‌وتووه، له ئه‌نجامى بۆردومانه‌كه ئاگرێكى گه‌وره دروست بووه، سووتانى پوش و پاوانى سنوورى شاه‌دێی وه‌رتێى لێكه‌وتۆته‌وه و ترس و دڵه‌ڕاوكێى زۆر لاى خه‌لك و گوند نشینان دروست بووه.
بۆردوومانكردنی باره‌گاكانی په‌كه‌كه له باشوور له‌كاتێكدایه، له‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوو له باكوری كوردستان، پارتى كرێكارى كوردستان چالاكییان ئه‌نجام داوه و ئاڵۆزى له نیوان له نێوان په‌كه‌كه و سوپاى توركیا دروست بووه.
هاوكات، كاروان كه‌ریم خان به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى سیده‌كان له سنوورى شارۆكه‌ى سۆران به "وشه"ى گوت: فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا به سه‌ر ئاسمانى سیده‌كانیش سوڕاونه‌ته به‌ڵام هیچ بۆردومانێكییان نه‌كردوه، هاووڵاتی و گوندنشینانى سه‌رسنوور ترس و دڵه‌ڕاوكێییان لا دروست بووه.
سۆران/ موڕشید برادۆستى