شێوه‌كاری كورد به‌شداری پێشانگایه‌كی شێوه‌كاریی ده‌كات له میسر، تێیدا چه‌ندان هونه‌رمه‌ند، شێوه‌كار و كه‌سایه‌تی ناسراوی بیانی به‌شداری ده‌كه‌ن.
دڵشاد كوێستانی شێوه‌كاری ناسراوی كورد، تا ئێسته له 19 وڵاتی جیاجیادا پێشانگای شێوه‌كاری كردووه‌ته‌وه، ئه‌مساڵیش تاكه كوردی به‌شداربووی ئه‌و پێشانگایه‌یه كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری میسر و باڵوێزخانه‌ی فڕه‌نسا له هۆڵی ئه‌حمه‌د شه‌وقی له قاهیره‌ی پایته‌خت كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها تێیدا چه‌ندان هونه‌رمه‌ند، كه‌سایه‌تیی بواری سیاسی و هونه‌ری بیانی به‌شدارییان كردووه.
ئه‌مڕۆ دڵشاد كوێستانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌موو تابلۆ و ڕه‌نگه‌كانم پێشكه‌ش به به‌رخودانانی عه‌فرین و كوردستان ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه گه‌یاندیانم به‌و ئاسته‌ی له پێشانگاكه‌دا به جوانترین شێوه نوێنه‌ری نیشتمانه‌كه‌م بكه‌م.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی