ناوبژیوانی یارییەكەی ریال مەدرید و یۆڤانتۆس هەڕەشەی كوشتنی لێ دەكرێ
مایكل ئۆلیڤەری ناوبژیوانی ئینگلیزی كە یارییەكەی نێوان ریال مەدریدی ئیسپانی و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بەڕێوە برد، هەڕەشەی كوشتنی لە خۆی و خێزانەكەی دەكرێ.
ئۆلیڤەر رووبەڕووی رەخنەیەكی توند بووەوە بەهۆی ئەوەی هەفتەی رابردوو پێش تەواوبوونی یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 8ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لێدانێكی سزای گوماناویی بۆ یانەی ریال مەدرید هەژمار كردبوو و بەهۆیەوە یانەی یۆڤانتۆس لە گەیشتن بە قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانیەتییەكە بێبەش بوو.
رۆژنامەی (لیكیپ)ی فڕەنسی ئاشكرای كرد: ئۆلیڤەر و هاوسەرەكەی لوسی كە ئەویش كاری ناوبژیوانی یاریی تۆپی پێی ئافرەتان دەكات، لە رێگەی تەلەفۆن و ئیمێلەوە هەڕەشەی كوشتنیان لێكراوە.
رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد: پۆلیسی ئینگلیزی لێكۆڵینەوەی لە سەرچاوەی هەڕەشەكان دەست پێ كردووە بۆ ئەوەی تاوانباران دەستگیر بكەن.
وشە -
ئامانج ئهكرهم