بێگومان كاتێك لای هاوڕێكانت، خزم یان خۆشه‌ویسته‌كه‌ت داده‌نیشیت، هه‌ست به خۆشییه‌كی بێ پایان ده‌كه‌یت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ لێی داده‌بڕێیت، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت كه شتێك له تۆدا داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌كات و نازانیت چییه.
بابه‌ته‌كه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر خۆشه‌ویستیی نێوان كچ و كوڕ چر بكرێته‌وه، بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانایان ئاسانتر ده‌بێت، بۆ نموونه كاتێك كه‌سێك له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی جیا ده‌بێته‌وه و حه‌ز ده‌كات بگه‌ڕێته‌وه لای، ئه‌م حه‌زه به هۆی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین، ئه‌كسیتۆسین و دۆبامینه‌وه‌یه.
هه‌ر یه‌كێك له‌م هۆرمۆنانه به تایبه‌تی هۆرمۆنی دۆبامین، به‌رپرسن له ده‌ربڕین و هه‌ستكردن به خۆشبه‌ختی و ئارامی، كاتێك له لای خۆشه‌ویسته‌كه‌شت ده‌بیت بێگومان ئه‌و هۆرمۆنه‌ت زیاتر ده‌رده‌درێت و چالاك ده‌بێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه لێی جیا ده‌بیته‌وه و له‌گه‌ڵ قسه‌كردن و نزیكبوونه‌وه لێی داده‌بڕێیت، هۆرمۆنه‌كه‌ش به ڕێژه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو داده‌به‌زێت، داوای هاتنه‌وه‌ی ده‌كات و ناچارت ده‌كات هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی بده‌یته‌وه.
دینا نور پسپۆڕی بواری ده‌روونی، بۆ خۆ ڕزگاركردن له‌م حاڵه‌ته و چالاككردنی هۆرمۆنه‌كه، هانی ئه‌و كه‌سانه ده‌دات كه شتێكی تر بكه‌ن كه دڵخۆشیان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مانی ئه‌و هۆرمۆنه كار له ته‌ندروستی و ده‌روونیان نه‌كات، باشترین شتیش بۆ چالاككردنی ته‌واوی هۆرمۆنه‌كان ڕاهێنانه وه‌رزشییه‌كانن.