گرووپی ئه‌براج ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دیلۆیت بۆ خزمه‌تگوزاری ژمێریاری كرد، بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه بۆ خه‌رجییه‌كانی سندووقی پڕۆژه‌ی گرنگی پێدانی ته‌ندروستی كۆمپانیاكه بكات كه به به‌های یه‌ك ملیار دۆلار بوو.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌براج له هه‌وڵدایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی وه‌ك بیڵ و میلیندا فاوه‌نده‌یشن و دامه‌زراوه‌یی دارایی نێوده‌وڵه‌تی(IFC)، به‌هۆی به‌شداری پێكردنی پاره‌كانیان بۆ سندووقی پڕۆژه‌كه.
سه‌رچاوه‌كان ڕایان گه‌یاند، تیمه‌كانی كۆمپانیای دیلۆیت كه له چه‌ند كه‌سێكی شاره‌زا و پسپۆڕ له بواری ژمێریاری و دارایی پێكهاتوون، له‌ناو ئۆفیسی ئه‌براج كار ده‌كه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه له خه‌رجی پڕۆژه‌كه، به‌ڵام هیچ كام له كۆمپانیاكان ئاماده نه‌بوون لێدوان له‌مباره‌یه‌وه بده‌ن.
ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له وه‌به‌رهێنه‌ران پێداچوونه‌وه‌ی كۆمپانیایKPMG له‌لا دروست نه‌بوو، كه ماوه‌ی مانگێكی خایاند بۆ پڕۆژه‌كه و له حه‌وتی مانگی شوبات به كۆتا هات، ڕایان گه‌یاند كه به شێوه‌یه‌كی خێرا ته‌واو بووه و به‌گوێره‌ی پێویست نه‌بووه، بۆیه ئێسته كۆمپانیای دیلۆیت پێداچوونه‌وه بۆ كاره‌كانی ئه‌براج ده‌كات.
ئه‌براج، گرووپێكی وه‌به‌رهێنه‌رانه له ساڵی 2002 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن عارف نه‌قڤی بازرگانێكی پاكستانی، كار ده‌كات بۆ گه‌شه‌كردنی بازاڕی ئه‌فریقا و ئاسیا و ئه‌مه‌ریكای لاتین و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و توركیا.
دیلۆیت یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی ژمێریاری "Big Four"، گه‌وره‌ترین تۆڕی خزمه‌تگوزارییه له دنیادا به‌هۆی بوونی كه‌سانی شاره‌زا و داهاته‌وه، كار ده‌كات بۆ پێداچوونه‌وه و وردبینی پاره و باج و ڕاوێژكاری و مه‌ترسی دامه‌زراوه‌كان، به‌شه‌شه‌م خاوه‌ن گه‌وره‌ترین ڕێكخراو داده‌نرێت له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له 2016 حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ وردبینی له داهاتی نه‌وت ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه واژووكرد و له ماوه‌ی ڕابردوویش ئه‌وان یه‌كه‌م ڕاپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی داهات و خه‌رجی و تێچوونه‌كانی پرۆسه‌ی ده‌رهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كرد.